پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی به تۆمه‌تی دزی كردن ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه: پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی باكوور ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی ڕووداوێكی دزیكردن له سنووری بنكه‌كه‌یان، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه ئاشكرا بكرێت و له بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیر بكرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌مباره‌یه‌وه (مقدمی پۆلیس/ئومێد عاره‌ب عبدالله) ئه‌فسه‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باكوور به هه‌ولێر پۆلیسی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئاگادار كراینه‌وه به بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له نێو ئۆتۆمبێل له به‌رده‌م پاركه‌كان، ئێمه‌ش ده‌ست به‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ڕووداوه‌كه توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین و ده‌ستگیری بكه‌ین
له باره‌ی ناسنامه‌ی تۆمهتبارهكهشهوه ڕایگه‌یاندووه: تۆمه‌تبار به ناوی (د.م.ر) ته‌مه‌ن (38)ساڵ، دانی نا به تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵساوه به دزینی پاره‌و مۆبایل له نێو چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له به‌رده‌م پاڕكهكاندا.
پۆلیس ئاشكراشی كردووه كه‌وا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تبار ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كرا و دوای دادگایی كردنیش دادوه‌ر بڕیاریدا به به‌ند كردنی تۆمه‌تبار به‌پێی مادده (446) له یاسای سزادانی عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.