ئه‌مڕۆ 16/4/2019 كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت به ئاماده‌بوونى سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكى هه‌یئه‌ى ئه‌ركان پێشوازی كرد له وه‌فدێكی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تى جه‌نه‌راڵ ستانتۆن فه‌رمانده‌ى (mlt).
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا شاندى هاوپه‌یمانان باسیان له دروستكردنى قوتابخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌فسه‌رى پۆل كرد, هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق به‌رده‌وام و پته‌وتر بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت سوپاسى هاوكارى و پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌كانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانى بۆ پێشمه‌رگه‌ى كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ى هاوپه‌یمانان بۆ دروستكردنى قوتابخانه بۆ ئه‌فسه‌رى پۆل, داواكرا له جێبه‌جێكردنى ئه‌و جۆره پرۆژه‌یه‌دا باشتره پلانه‌كه فراوانتر بێ و هه‌موو رشته‌و پایه‌كان بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها داواش له هاوپه‌یمانان كرا ئه‌و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌ستانه‌ى بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كان ده‌درێن به پێشمه‌رگه پێویسته به به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌تر و به رێكارى پهیڕهوكراوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌سه‌ر بنكه‌و فێرگه‌كانى مه‌شقدا دابه‌ش بكرێن.
له كۆتاییشدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سوپاسى هاوپه‌یمانیان كرد بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه نوێیانه‌ى گه‌یاندویانه‌ته ده‌ستى پێشمه‌رگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.