ئه‌مڕۆ 16/4/2019 له شارى هه‌ولێر كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت به ئاماده‌بوونی عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازیان له وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كرد كه پێكهاتبوون له عبدالزهره شه‌هاب عبد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میزانیه و پرۆگرامه‌كان و مازن زاید جاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تهجهیزكردن و پڕچه‌ك كردن و عه‌میدی ئه‌ندازیار به‌حری محمد حسین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تهجهیزكردن و پڕچه‌ك كردن، هه‌روها شاندێكی باڵای ئه‌مریكی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش له به‌غدا كه یاوه‌رى وهفدهكهى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بوون.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد, پاشان باسى له ماف و پێویستیه‌كانى پێشمه‌رگه كرد‌و داواى كرد له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌غداو وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه مافه داراییه‌كان و هێنانی كه‌لوپه‌ل و چه‌ك ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكرێت . له به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو شاندی ناوبراو له لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڵێنیان دا كه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ زووتر گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جیادا, سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونى فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكى هه‌یئه‌ى ئه‌ركان پێشوازیان له وهفدهكهى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و شاندی باڵای ئه‌مریكی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش له به‌غدا كرد‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه جه‌ختى له‌سه‌ر زوو جێبه‌جێ بوونى ماف و پێداویستیه‌كانى پێشمه‌رگه كرده‌وه و داواى كرد حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له داهاتوویه‌كى نزیكدا كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و ئه‌و بودجه‌یه‌ى له میزانیه‌ى عێراقدا بۆ پێشمه‌رگه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه جێبه‌جێ بكرێت و بگه‌نه هه‌رێمى كوردستان.
شاندى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و هاوپه‌یمانانیش به‌ڵێنیان دا كه كار بكه‌ن تا به په‌له ئه‌و ماف و پێداویستیانه‌ى پێشمه‌رگه به كرده‌وه جێبه‌جێ بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.