بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى چینى میللى، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حیزبى كۆمۆنیستیى ده‌سه‌ڵاتدارى چینه‌وه بانگێشتى په‌كین كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌ڕێزیاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لى ژوون جێگرى به‌رپرسى په‌یوندییه نیودهوڵهتییهكانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى كۆمۆنیستى چیندا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/4/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له بواره‌كانى ئابوورى و بارزگانى و په‌ره‌پێدان و بنیاتنانى ژێرخان و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانى دیكه‌دا كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر پرۆژه‌ى پشتێنه و ڕێگاى به‌ڕێز سه‌رۆكى چین كه ده‌كرێ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دیكه‌ى ناوچه‌كه و جیهانیش سوودى لێ وه‌ربگیرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان باڵیۆزى چین له عێراق و كونسولى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌ریان ئاماده بوون، به‌ڕێز ژوون دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى چینى میللى به ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته ڕۆڵى كاریگه‌رى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشاندنى داعش و هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات بۆ بنیاتنانى باشترین په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه و دروستكردنى ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى چینى له بواره‌كانى كارگێڕى و ئابوورى و خزمه‌تگوزارى و ته‌كنه‌لۆژیدا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى چینى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و ستایشى ڕۆڵى باڵیۆزخانه‌ى چین له به‌غدا و كونسولخانه‌ى گتشییان له هه‌رێمى كوردستان كرد كه به‌رده‌وام له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چین كار ده‌كه‌ن و هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌كى بۆ كار و پرۆژه و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنه‌رانى چینى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.