تویته‌ر به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی چاكسازییه گرنگه‌كان له تۆڕه‌كه‌یدا. له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا كۆمپانیاكه ژماره‌ی شوێنكه‌وتنی سنوورداری بۆ زیاتر له نیوه كه‌م كرده‌وه.
كۆمپانیاكه له جریوه‌یه‌كدا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی شوێنكه‌وتنی سنوورداری ڕۆژانه‌ی له 1000 جار بۆ 400 جار له ڕۆژێكدا كه‌م كرده‌وه. به‌و واتایه‌ی كه له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت به ته‌نها 400 جار شوێنكه‌وتن (Follow) بۆ هه‌ژماره‌كان بكرێت، له كاتێكدا و له پێشووتر ده‌توانرا ڕۆژانه 1000 جار شوێنكه‌وتن بۆ هه‌ژماره‌كان بكرایه.
Twitter Safety
@TwitterSafety
Follow, unfollow, follow, unfollow. Who does that? Spammers. So were changing the number of accounts you can follow each day from 1,000 to 400. Dont worry, youll be just fine.
16.3K
8:40 PM - Apr 8, 2019
Twitter Ads info and privacy
7,973 people are talking about this
ئامانج له كه‌مكردنه‌وه‌ی سنوورداركردنی شوێنكه‌وتنی ڕۆژانه له لایه‌ن تویته‌ره‌وه بۆ نه‌هێشتن و كه‌م بوونه‌وه‌ی كه‌سه بێزاركهرهكانه؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنكهوتنت ده‌كه‌ن و له پاشان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شوێنكه‌وتن ده‌كه‌ن، كرداره‌كه بۆ چه‌ند جارێك دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه : kintn
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.