وەزارەتی دەرەوەی عێراق كاردانەوەی نیشاندا لەھەمبەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریكاوە و رایگەیاند كە ئەو بڕیارەی ئه‌مریكا خزمەت بە سەقامگیری ناوچەكە، ناكات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێزی پاسدارانی ئێرانه‌وه بڕیارێكه له‌گه‌ڵ پێو‌یستی ناوچه‌كه‌دا به سه‌قامگیری ناگونجێت.
هاوكات دووپاتی كرده‌وه كه عیراق پابه‌ندی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی ده‌بێت كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ببێته به‌رده‌بازێك بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت زیان به دراوسێكانی بگه‌یه‌نێت.
گوتیشی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌ستنی سیاسی‌دا نین و نابنه لایه‌نگری وتاری ته‌وه‌رو ته‌وه‌ركاری و له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا ئه‌كتیڤ ده‌بن كه به ئه‌رێنی له ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه.
گوتیشی تیرۆریزم له عێراق شكستی پێ هێنراو له‌ناوبردنیشی له ناوچه‌كه پێویست به كۆششی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات و له‌و ڕووه‌یشه‌وه هه‌ڵویستی وڵاته دۆست و ئاشتیخوازه‌كانی به‌رز نرخاند كه پشتیوانی‌یان له عیراق كرد دژ به تیرۆریزم.
هه‌ڵبه‌ت لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژی سێشه‌ممه بڕیایره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌مه‌ڕ هێزی پاسدارانی ئێرانی به بڕیارێكی هه‌ڵه ناوبرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ڕه‌نگه ئاكامی نه‌رێیانه‌ی لێ بكه‌ویته‌وه.
رۆژی دووشەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە ناوی سوپای پاسدارانی خستووەتە ناو لیستی رێكخراوە تیرۆریستیە بیانییەكانەوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.