ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هه‌موو ساڵێ شانۆكاران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌كه‌نه‌وه و له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌نجام ده‌درێت، مێژووی ئه‌م یاده بۆساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ سێ شانۆ كاری جیهانی(ئهرشیبالك ماك لیش ، جۆن برستلی‌ستیلی ، فرانسۆ مۆریاك) وه‌كو ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ئاماده‌كاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆ ده‌ست نیشان كران.
له ساڵی 1947 پسپۆرانی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ كه پێك هاتبوون له (جان لوێ بارۆ، ئارمان سالاكرۆ ، فرانسوا مۆریاك) كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ وه له( 28 حوزه‌یرانی 1948) له كۆنگره‌یه‌كی شانۆیی كه له شاری پراغ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به سه‌رۆكاییه‌تی(جۆن برستیلی) راگه‌یندراو ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێك كرا وه‌كو: هونه‌ری شانۆ چالاكییه‌كی جیهانییه مرۆڤ له رێگه‌ی شانۆ گوزارشت له خودی خۆی ده‌كات له هه‌ر شوێنێك بێت، شانۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان كۆبكاته‌وه له پێناو ئاشتی له‌هه‌مان كاتدا ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ بڵاوكراییه‌وه كه‌بریتی بوون له: فراونكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی شانۆییه‌كان له نێوان شانۆكارندا، ئاڵوگۆركردنی بیروراكان له نێوان ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره شانۆییه‌دا پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان گه‌لاندا ده‌ركردنی گۆڤارێك به‌ناوی (شانۆی جیهانی) پاشان له ساڵی 1961 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی شانۆكاران كه‌له (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ببێته رۆژی جیهانی شانۆ ده‌ست نیشانی كردنی 27 ئادار چونكه له‌م رۆژه‌دا له پاریس فیستیفاڵێكی شانۆی به‌ناوی "ساره برنارت" (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا وه‌كو رێزلێنانێكیش بۆ كچه ئه‌كته‌ری فه‌رنسی كۆچكركردووه ساره‌برنارت ئه‌م رۆژه به رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند كرا.. كه هه‌ریه‌ك له شانۆكاران (لۆرانس ئۆلیڤێ، رینه ماهی، هیلینه فایكل، پیتر بروك ، جان كۆكتۆ ) له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون هه‌ر له‌ساڵی 1962 كاتێ سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ (iti ) به مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری شانۆكاران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو زۆربه‌ی وڵاتان له‌م سه‌نته‌ره‌دا ئه‌ندامن عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه.. ئه‌گه‌رچی شانۆكارانی كورد هه‌وڵێكی زۆر یاندا بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكارانی كوردیش وه‌كو ئه‌ندامن وه‌ربگیرین به‌ڵام یه‌كێك له‌مه‌رجی ئه‌ندام بوون ئه‌وه‌یه كه‌تۆ ده‌بێت خاوه‌ن دهوڵتهێكی سه‌ربه‌خۆ بیت.
شایانی باسه ساڵانه په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆكارێك بڵاوده‌كرێته‌وه یه‌كه‌مین په‌یامی شانۆ هه‌ر له‌و ساڵه(1962) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌رنسی( جان كۆكتۆ) بڵاوكراییه‌وه له‌و كاته‌وه هه‌موو ساڵێ شانۆكارێك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه‌بۆ 27 ئادار په‌یامی شانۆ بنوسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌كه وه‌رده‌گێردرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئه‌نجا بڵاوده‌كرێته‌وه، په‌یامی شانۆی ساڵی 1995 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن شانۆكارێكی عه‌رب به‌ناوی (سه‌عدوڵا وونوس) بڵاوكراییه‌وه
جێگه‌ی باسه، له كوردستانیش له‌لایه‌ن شانۆكاران به چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ندین نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرێن و چه‌ند شانۆكارێكیش خه‌لات ده‌كرێن چالاكییه‌كان له كوردستان به‌م شێوه به‌رێوه ده‌چن :
له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر، به هاوكاریی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شانۆ نمایشی جل وبه‌رگی شانۆیی به پێی قوتابخانه شانۆییه‌كان نمایش كرد.
كاتژمێر 5 ئێواره‌ی سبه‌ینێ پێنحشه‌ممه 2019/3/28 تیپی شانۆی كه‌ركووك، له هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر شانۆگه‌ریی (گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان) له نووسین و ده‌رهێنانی مه‌ریوان زه‌نگه‌نه نمایش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها شانۆگه‌ریی (شالیر) له نووسینی ولیم شكسپیر وه‌رگیرانی "شێرزاد حه‌سن" ده‌رهێنانی "دلێر ئه‌حمه‌د" له هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی چه‌ندین شانۆكاری كورد نمایش كرا، بۆ رۆژانی دواییش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رهه‌می ستۆدیۆی ئه‌كته‌ر و به‌شی هونه‌ری شانۆیی سلێمانییه.
له شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كه‌لار و كه‌ركوك و دهۆك، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی شانۆوه چه‌ندین شانۆگه‌ری جیاواز نمایش كران.
هه‌موو ساڵێك ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئینێنیستیتوی شانۆی نێونه‌ته‌وه‌یی ITI كه‌سایه‌تییه‌كی شانۆیی به‌رچاو هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ڕۆژی شانۆی جیهانی بنوسێت. بۆ ساڵی ٢٠١٩ به فه‌رمی كارلۆس سیڵدره‌ن له كوباوه ڕا‌سپێردرا بۆ نوسینی په‌یامه‌كه
په‌یامی ڕۆژی جیهانی شانۆی بۆ ساڵی 2019
كارلۆس سیڵێندهر-كوبا -
پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌كانم به شانۆ هه‌ڵبێنم، مامۆستاكانم له‌وێ بوون. ماڵه‌كانیان و ڕێچكه شیعریهكانیان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی ژیانی خۆیان بونیاد نابوو. زۆربه‌ی ئه‌وانه ناسراو نین، یان به ئاسته‌م یاد ده‌كرێنه‌وه: له بێده‌نگییه‌وه كاریان ده‌كرد، له ساده‌یی ژووره‌كانی پرۆڤهیاندا و له شانۆ پڕ له بینهرهكانیاندا و، به هێواشی، دوای ساڵانێك كاركردن و سه‌ركه‌وتنی بێهاوتا، ورده ورده له‌م شوێنانه خلیسكان و له چاو وون بوون. كاتێك له‌وه تێگه‌یشتم كه چاره‌نووسی تایبه‌تی منیش ئه‌وه ده‌بێت كه دوای شوێنپێكانی ئه‌وان بكه‌وم، له‌وه‌ش تێگه‌یشتم كه میراتیه‌كه‌ی ئه‌وانم هه‌ڵگرتۆته‌وه، ئه‌و نه‌ریته تایبه‌ته بۆ ژیانكردن له ئه‌مێستادا به‌بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك جگه له به‌ده‌ستهێنانی شكۆمه‌ندی ئه‌و ساته‌ی دووباره نابێته‌وه؛ ساتێكی به‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كهسێكیتردا له ناو تاریكایی شانۆیه‌كدا، به‌بێ هیچ پاراستنێك جگه له ڕاستگۆیی جووڵه‌یه‌ك، ووشه‌یه‌كی دركێنراو.
ژیانی شانۆیی من ده‌كه‌وێته ئه‌و ساتانه‌ی بهیهكگهیشتنمهوه له‌گه‌ڵ ئه‌و بینه‌رانه‌دا كه له گۆشه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌كه‌مه‌وه شه‌و له‌دوای شه‌و دێن بۆ شانۆكه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵمان بن و چه‌ند كاتژمێرێك، چه‌ند خوله‌كێكمان له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر به‌رن. ژیانی من له‌سه‌ر ئه‌و ساته تایبه‌تانه دروستكراوه كه من ئیتر واز له‌وه ده‌هێنم كه خۆم بم، واز له‌وه ده‌هێنم ئازار بۆ خۆم بكێشم، ههروههامن لهدایكدهبمهوه و له مانای پیشه‌ی شانۆ تێده‌گه‌م: تا ساته‌كانی ڕاستییه سازگاره ڕاگوزه‌ره‌كان بژین، له‌و شوێنه‌دا كه ئێمه، له‌ژێر ڕووناكی شانۆكه‌دا، ده‌زانین چی ده‌ڵێین و چی ده‌كه‌ین، ڕاستییه‌كه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌شه زۆر قووڵه‌كان، به‌شه زۆر تایبه‌تیه‌كانی خودی خۆمانه. نیشتمانه شانۆییه‌كه‌ی من، ئه‌وه‌ی خۆم و ئهكتهرهكانیشم، نیشتمانێكه له‌و جۆره ساتانه چنراوه، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا واز له دهمامكهكانمان ده‌هێنین، واز له گوتاربێژی ده‌هێنین، واز له ترس له "ئێمه كێین" ده‌هێنین، وه له تاریكیه‌كه‌دا ده‌ستی یه‌ك ده‌گرین.
نه‌ریتی شانۆیی نه‌ریتێكی ئاسۆییه. كه‌س ناتوانێت بیسه‌لمێنێت كه شانۆ له هیچ بنكه‌یه‌كی جیهاندا بوونی هه‌یه، له هیچ شارێك و له هیچ بینایه‌كی تایبه‌تیدا. شانۆ به‌و جۆره‌ی من وه‌رمگرتووه، به‌ناو جوگرافیایه‌كی نادیاردا بڵاو ده‌بێته‌وه، ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی نمایشی ده‌كه‌ن و خودی پیشه شانۆییه‌كه به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك جووڵه‌ی یه‌كگرتوودا تێكه‌ڵ ده‌كات. هه‌موو مامۆستاكانی شانۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ساتانه‌ی ڕوونبوونه‌وه و ئه‌و جوانیانه‌دا ده‌مرن كه دووباره نابنه‌وه. هه‌موویان به هه‌مان شێوه ئاواده‌بن، بێ بوونی هیچ پایه‌یه‌كی باڵا تا بیانپارێزێت و بیانكاته ئه‌ستێره‌ی پرشنگدار. مامۆستا شانۆییه‌كان ئه‌مه‌یان زانیوه، هیچ دانپێدانانێك بایه‌خی نیه كاتێك ڕووبه‌ڕووی ئه‌و یه‌قینه ده‌بینه‌وه كه بناغه‌ی كارهكهمانه: دروستكردنی ساته‌كانی ڕاستی، ئاڵۆزی، ئازادی له‌ناوجه‌رگه‌ی گه‌وره‌ترین ناله‌باری و مه‌ترسیه‌كاندا. هیچ شتێك ڕزگاری نابێت جگه له داتا و تۆماری كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ی له ئایدیایه‌كی زۆر كاڵ له‌و كارانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه زیاتر نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌و تۆمارانه‌دا نادیاره، ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه بێده‌نگه‌ی بینهرهكانه، له‌پڕێكدا له‌وه تێده‌گه‌ن ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات نه ده‌توانرێت وه‌ربگێڕدرێت، نه له‌ده‌ره‌وه په‌یدا ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌ویادا باس ده‌كرێن ئه‌زموونی ژیانن، بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت له خودی ژیانیش ڕۆشنترن.
كاتێك له‌وه تێگه‌یشتم شانۆ بۆخۆی ووڵاته، هه‌رێمێكی سه‌ره‌كییه و باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا ده‌كێشێت، بڕوایه‌ك له‌ناومدا سه‌ریهه‌ڵدا، بڕوایه‌ك له ههمانكاتدابینین و تێگه‌یشتنیش بوو بۆ مانای ئازادی: تۆ پێویست ناكات دوور بڕۆیت، یان له‌و شوێنه‌ی خۆت بڕۆیت، تۆ پێویست ناكات ڕاكه‌یت یان خۆت بجووڵێنیت. جه‌ماوه‌ر له‌و شوێنه‌یه كه تۆی تێدا هه‌یت. ئه‌و هاوكارانه‌ی ده‌ته‌وێن له ته‌نیشتی خۆتن. له‌وێ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی تۆ، هه‌موو ناڕۆشنی و ئاڵۆزیه‌كانی ڕاسته‌قینه ڕۆژانهییهكانت هه‌یه. ئیتر له‌و وه‌ستانه ئاشكرایه‌وه نه‌خشه‌ی گه‌وره‌ترین گه‌شت داده‌ڕێژیت، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆدیسه دووباره بكه‌یته‌وه، سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئارگۆناتس: تۆ ئه‌و گه‌شتیاره بێجووڵهیهیت كه له خێراكردنی چڕی و سه‌ختی جیهانه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆت كۆڵناده‌یت. گه‌شته‌كه‌ت به‌ره‌وڕووی ئه‌و ڕاگوزهریهیه، به‌ره‌و ئه‌و ساته، به‌ره‌و ئه‌و ساتی بهیهكگهیشتنانهی به‌رده‌م هاوشێوه‌كانت كه دووباره نابنه‌وه. گه‌شته‌كه‌ت به‌ره‌و ئه‌وانه، به‌ره‌و دڵیان، به‌ره‌و تایبهتمهندێتیهكانیان، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گه‌شت ده‌كه‌یت، به ناوه‌وه‌یاندا گه‌شت ده‌كه‌یت، به‌ناو ههستهوهرهكانیاندا، به‌ناو یادهوهریهكانیاندا كه به‌ئاگات هێناونه‌ته‌وه و ئاماده‌ت كردوون.
گه‌شته‌كه‌ت سه‌رئێشه‌یه، كه‌سیش ناتوانێت هه‌ڵیسه‌نگێنێت یان بێده‌نگی بكات. وه كه‌سیش ناتوانێت تا ئاستی شیاوی خۆی ددانی پێدا بنێت . ئه‌وه گه‌شتێكه به‌ناو مه‌زه‌نه‌ی خهڵكهكهتدا. نه‌مامێكه له دوورترین زه‌ویه‌كان چێندراوه: شارستانێتی و ڕه‌ووشت و ویژدانی مرۆڤانه‌ی بینه‌ره‌كانت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، من ناجووڵێم، له شوێنی خۆم ده‌مێنمه‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكهكانمدا، له وه‌ستانێكی ئاشكرادا، شه‌وو ڕۆژ كار ده‌كه‌م چونكه من نهێنی خێراییم لایه.
كارلۆس سیڵدره‌ن/ ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌ر و پرۆفیسۆری شانۆ
كارلۆس سیڵدره‌ن خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵات، ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمی و پرۆفیسۆرێكی زۆر ناسراوه، له هانۆڤه‌ری كوبا ده‌ژی و كارده‌كات و، كاره‌كانی له هه‌موو جیهان نمایش ده‌كات.
ساڵی ١٩٦٣ له هاڤانا له‌دایك بووه، تا ئێستا چه‌ندین نمایشیان له كوبا و ووڵاتانی جۆراوجۆر نمایش كردووه.
سه‌ره‌تا خوێندنی زانكۆی له بواری هونه‌ره‌كانی پێرفۆرمانس دا له هاڤانا ته‌واو كرد. ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واوكردنی خوێندن له شانۆی بوێندیا ده‌ستی به كاره شانۆییه‌كانی كرد. له ساڵی ١٩٩٦ دا بڕیاریدا گرووپێكی تایبه‌ت به خۆی دامه‌زرێنێت، گرووپێك كه ئێستا له جیهاندا ناسراوه "شانۆی ئارگۆس" له هاڤانای كوبا. وه گرووپه‌كه به نمایشكردنی چه‌ندین كاری كلاسیكی ئه‌وروپی و چه‌ندین كاری هاوجه‌رخی ئه‌مه‌ریكای لاتین، توانی ناوبانگێكی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت.
تێبینی/ په‌یامه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر" رزگار حه‌مه ڕه‌شید" له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی كوردی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.