لهگهل ئهوهی میوە بە گشتی سوودی بۆ جەستە هەیە ، هەر جۆرە میوەیەكیش تایبەت مەندی خۆی هەیە و دەتوانێت ڕزگارمان بكات لە ژمارهیهك نهخۆشی.
مۆز یهكێكه لهم میوه سوودبهخشانهی كه تواناگەلێكی زۆر باشی هەیە بۆ ئەوەی سوود بە جەستەتان بگەیەنێت، لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا چەند سوودێكی مۆز خراوەتە ڕوو.
مۆز بۆ دابەزینی كێشی لەش بەسوودە، چونكە مادەكانی ناو مۆز كار لەسەر مژینی ئاوی ناو خۆراك دەكەن كە ڕۆژانە دەیانخۆین، ئەوەش پرۆسەی هەرسكردن خاو دەكاتەوە و خۆراكی نێو گەدە زیاتر دەمێنێتەوە و زوو هەست بە برسێتی ناكەن وكەمخۆر دەبن.
ئهم میوهیه بۆ ئافرەتان لە كاتی نیشانەكانی سووڕی مانگانە بەسوودە ، ئەوەش بەهۆی لەخۆگرتنی ڤیتامین بی6 كە كار لە رێژەی شەكر لە ناو خوێن دەكات و كاریگەریی باشی دەبێت بۆسەر نیشانەكان ، ههروهها مۆز مادەی "تریپتۆفانی" تێدایە كە یاریدەرە بۆ دەردانی هۆڕمۆنی خۆشی "سیرۆتۆنین" بەهۆیەوە خەمۆكی كەم دەكاتەوە .
سوودی بۆ پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن هەیە، كەسانێك هەن بەهۆی كەمی پۆتاسیۆم، كە رێژەی خوێ لە لەشدا هاوسەنگ دەكات، تووشاری بەرزبوونی پاڵەپەستۆی خوێن دەبنەوە و مۆزیش هۆكارێكی باشە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتنی ئەو پۆتاسیۆمە ، مادەی " بیكیتین " ی تێدایە كە بەرپرسە لە لابردنی كانزا قورسەكان و ژەهرەكانی لەش، هاوكات كار بۆ ئاسانكردنی هەرسیش دەكات.
سوودێكی دیكهی مۆزچاو له نهخۆشی دهپارێزێت، چهنكه ڤیتامین ئەی تێدایە كە بۆ چاو گرنگە ، هەر مرۆڤێك پێویستی بە وەرگرتنی رێژەیەكی رۆژانەی ڤیتامینەكە هەیە بۆ ئەوەی تووشی شەوكوێری نەبێت، بۆ پیاوان 900 مایكرۆ گرام و بۆ ئافرەتان 700 مایكرۆ گرام هەیە و ئەبڕەیەش لە مۆزدا دەستان دەكەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.