مهسعود حهیدهر ئهندامی ئهنجومهنى پێشووی نوێنهرانى عێراق لهههژماری تایبهت بهخۆی نووسینێكی لهژێر ناوی بۆچی ھەندێک نوێنەری کورد لە پەرلەمانی فیدراڵی دژی میللەتەکەی خۆیانن بڵاو كردهوه.
مهسعود حهیدهر ڕایدهگهێنێت، بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە رابردوو وە ئێستاش، کاری پەرلەمانتاری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دژایەتی کیانی دەستوری و سیاسی ھەرێمی کوردستان بەکاردێنن لەسەر بنەمای ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان حاکمی ھەرێمە ئاماژه بهوهش دهكات كه زۆرێک لەو دژایەتیانە کۆنە قینە و ھەوڵی پاشقول لێدانی سیاسیە کە بەداخەوە لەرێگای شەڕکردنی راستەوخۆی قووت و ژیانی خەلکی ھەرێم و ئەمنیەتی ئەم کیانە فیدرالیە شەڕەکە دەکەن و ھیچ چوارچێوەیەکی انسانی و نیشتمانی و نەتەوەیی بوونی نییە لایان کاتێک ئەم کارە دەکەن.
راشیدهگهێنێت ، بێگومان ھاووڵاتی و مووچەخۆرو پێشمەرگەو کەسوکاری شەھیدو گشت چین و توێژەکانی ھەرێم ئاگاداری وردەکاری ھەوڵی ئەو کەسانە نین کە بەرژەوەندێ نیشتمانێکان و ژیانی تاکی ھەرێم دەخەنە بەر چەقۆی ئەوانەی لە فرسەتێک دەگەڕێن دژی کورد و کوردستان.
مهسعود حهیدهر ئهندامی پێشووی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهدرێژهى نووسیهنهكهى دا ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەم کارو ھەڵوێستانە کە دەچێتە خانەی خیانەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکرد بە ھاندانی بەغداد بۆ بڕینی بودجەی ھەرێم و پاشان ئەم ھەڵوێستە مەترسیدارە چووە قۆناغێکی تر و ھەوڵی ھەڵتەکاندن و ھەڵوەشاندنەوەی کیانی فیدراڵی ھەرێمی کوردستان درا كه کورد زیاتر لە سەد ساڵە خەبات و قوربانی بۆ ئەدا.
ههروهها ڕاشیدهگهێنێت ھەموو ئەو ھەوڵانە پووچەڵ کرایەوەو کوردستان بەھێزەوە لەو ھەموو لوغمە کوشندانە دەربازکرا ، ھەموومان چاوەڕوانین لە قۆناغی داھاتوو کورد یەک دەست و یەک ھەڵوێست بێت و ژیان و گوزەرانی خەلک نەبنە کەرەستەی خەلکی پۆپۆلیست کە دوژمنایەتی ئەو میللەتە دەکەن ناردوونی لە بەغداد بەرگریان لێبکەن نەوەک لەژێر پەردەی شەرمەزاری سیاسی ھەوڵی مووچە بڕینیان بدەن.
مهسعود حهیدهر راشیدهگهێنێت ، ئێمەی گەلی کوردستان لە باشووری کوردستان لەبەر نەبوونی دەستوور بۆ ھەرێمەکەمان تا ئێستا چوارچێوەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییمان نییەو ھیچ شتێک تابوو نییە لای بەشێک لە حزبەکان و سەرکردەکانیان، بۆیە دەبینین زۆر بە سانایی خاک تەسلیم دەکرێت لەلایەن ھەندێ حزبەوەو دوای دانپیانان ھەموو شت تێدەپەڕێنرێت و بگرە منداڵەکانی حزب پۆزشی بۆ دەھێننەوە.
حزبی کوردی و نوێنەری کورد لە بەغداد ساڵی ٢٠١٨ تکایان لە حیدر عەبادی کردووە کە قروشێک مووچەی ھەرێم نەنێرێت تاوەکو حکومەتی ھەرێم بڕوخێت و حکومەتی ئینقاز وەتەنی دروست بکەن بۆ خۆیان، حزبی کوردی و نوێنەرەکانی تکایان لە حهیدر عەبادی دەکرد کە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشێنێتەوە وەکو ھەرێمێکی فیدراڵی، ھەموو ئەمانەش پەردەپۆش دەکرا لەژێر ناوی بەرگری لە خەڵکی، لە بنەماشدا داوای بڕینی قووتی خەلکیان دەکرد بۆ بەدیھێنانی ئامانجە سیاسێ حزبێکان.
ههروهها راشیدهگهێنێت ، ھەمووی ئهمانه مایە پووچ دەرچوون و ئامانجە حزبێکانیان نەپێکا چونکە خاک و میللەت لە حزب بەھێزترو مەزنترەو کیانی فیدرالی ھەرێمیش پارێزراو و مووچەی خەلکی ھەرێمیش بە ووشیاری و لێھاتوویى سیاسی سەرکردایەتی گەلی کوردستان چارەسەر کرا.
لهبهشێكى دیكهى نووسینهكهى مهسعود حهیدهر هاتووه كه لەم قۆناغەدا ئەرکی نیشتمانی و ئەخلاقی نوێنەرانی کوردە لە بەغداد مووچەو قووتی خەلکی ھەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسێکان نەکەن و چاوێکیان لە حکومەتی بەغداد بێت کە پێنج ساڵ بودجەی ھەرێمی بڕیوەو باشترە بیر لە چارەسەری گشتی مەلەفی ئابوری نێوان ھەرێم و بەغداد بکەنەوە نەوەک یاری بە ھەست و سۆزی خەلکی ھەرێمەوە بکەن دوای باشکردنەوەی مووچە، چارەسەرکردنی مەلەفەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد پێویستی بە خەلکانێکە پەرپرسیارێتی قۆناغەکە بگرنە ئەستۆ و لە چوارچێوەی موزایەدەو بەرژەوەندی حزب دەرچن بۆ چوارچێوەی نیشتمانی و خەمی خاک و خەڵک.
لهكۆتادا رایدهگهێنێت ، بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی دیاری بکەین، لە ھەموو کاتێک زیاتر ھەرێمی کوردستان پێویستی بە دەستورێکە بۆ رێکخستنەوەی زۆر بابەتی سیاسی، ئابوری و نیشتمانی و پێناسەکردنی خیانەتی نیشتمانی و زەرەر گەیاندن بە بەرژەوەندی نیشتمانی و گەل و خاک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.