بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، دوو كەس لە دەروازەی (حاجی ئۆمەران) دەستگیر كراون، كە ویستویانە بڕی 10 ھەزار دۆلاری ساختە بهێننە بازاره‌كانی ھەرێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌ھێشتنی مادده ھۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه رۆژی 2019/3/24 له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی نه‌ھێشتنی مادده ھۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی 10 ھه‌زار دۆلاری ساخته‌دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ھ.ع.ك) و (ر.س.ا) كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ھه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌ھێشتنی مادده ھۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه به‌نیازبوون پاره‌كه ده‌ربازی خاكی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له بازاڕه‌كانی شاری ھه‌ولێر ساغی بكه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند كه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه. هه‌ردووكیان ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
![](/content/upload/1/archive/2019-03/soran_1.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.