بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاشکرای کرد؛ ئەگەر باران بارین بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا دوای زیاتر لە (30) ساڵ، بەنداوەکە پڕدەبێت و سەرڕێژ دەکات.
ئەندازیاری محەمەد تاھیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان راگەیاند: دوو مەتر ماوە بۆ ئەوەی بەنداوی دوکان سەر رێژ بکات و ئێستا لە یەک چرکەدا 579 م3 ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوی دوکان.
بەپێی زانیارییەکانی كه‌شناسی هه‌رێم، لە 24 كاتژمێری رابردوو 24 ملم باران لە دوکان باریوە و ئاستی بارینی ئەمساڵ گەیشتۆتە 795 ملم
گوتیشی : بەنداوەکە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە و لە ئێستادا (6.4) ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و تەنها (600) ملیۆن مەتر سێجای ماوە بۆ پڕبون و بە ستونییش کەمتر لە دوو مەتری ماوە پڕبێت.
ئاماژەی بەوەکرد؛ بەنداوی دوکان لە ئاستێکی هونەریی باشدایە و هیچ کێشەیەکی نییە، لەم شەپۆلەی کۆتاییدا تائێستا (24) ملیمەتر باران باریوە و تەنها (10) سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوکان بەرزبوەتەوە، ئەگەر بەمشێوەیە باران بارین بەردەوام بێت پێشبینی دەکەن تا (4/20) بەنداوەکە پڕئاوبێت و سەرڕێژ بکات.
ده‌شڵێت: لە حاڵەتی پڕبوونی به‌نداوه‌كه و بۆ پاراستنی ناچارنی یەک لەسەر سێی ئاوە به‌ربده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها هۆشداریشمان داوه‌ته‌وه ئەو ناوچانەی دەکەنە سەر رێڕەوی زێی بچوک تا بەنداوی دبس.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئاستی ده‌ریاشه‌وه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی پار هه‌شت مه‌تر ئاو به‌رزتره.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.