خواردنی تەڕەپیاز كە بەچەندین شێوە دەخورێت لە كۆمەڵگەی ئێمەدا، ئەم پێكهاتە خۆراكییە سەوزەیە چەندین سوودی بۆ تەندروستی جەستە هەیە .
زیادكردنی تەڕەپیاز لە ژەمە خۆراكییەكاندا مەترسی هەندێك جۆری شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و رێ لە چەندان جۆری شێرپەنجە دەگرێت بەهۆی ئەو پیكهاتە گرنگانەی كە تێیدایە ، ههروهها بەكتریاكانی ناوپۆشی گەدە ناهێڵێت، بەمەش سوودێكی زۆر باشی بۆ گەدە هەیە و چارەسەری برینی گەدە دەكات .
.بەهۆی زوو زوو گۆڕان لە كەشوهەوا خەڵكی ڕووبەڕووی هەڵامەت دەبێت، هەربۆیە تەڕەپیاز دژی ئەنفلۆنزا و هەڵامەتە و دەتان پارێزت لە سەرما بوون، خواردنی تەڕەپیاز لەم وەرزەدا بەسوودە ، هاوكاری بەهێزكردنی چاوە كە لە كزبوون و تووشبوون بە نەخۆشییەكان دەیپارێزێت و ڕێژەیەكی بەرچاو لە (ڤیتامین ئەی، كارۆتین، زیاكسانتین، كاللۆتین) لە خۆ دەگرێت كە بەسوودن بۆ پاراستنی چاو .
خواردنی تەڕەپیاز بۆ دڵ بەسوودە ، چونكە رێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵەكانی تێدایە كە ئەمەش بەسوودە بۆ پاراستنی دڵ و كەمكردنەوەی ئاستی چەوری خوێن "كۆلستڕۆڵ " ، ههروهها بۆ ئێسك سوودی زۆره چونكه بڕێكی زۆر ڤیتامین كەی تێدایە كە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسك دەدات، ئەم ڤیتامینە یارمەتی زیادكردنی پرۆتین دەدات بۆ ئەوەی كالیسیۆمی زیاتر بمژرێت و چریی ئێسك زیاد بكات، ڤیتامین كەی لەگەڵ ڤیتامین دی و كالیسیۆم یەك دەگرێت ئەگەر ئەو خۆراكانە بخوریت كە دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم ئەوا پێكهاتەی ئێسك باشتر دەبێت .
ئهم پێكهاته خۆراكییه یارمەتی باشتركردنی پێست دەدات و چونكە ئاوێتەی دیاریكراوی ئاللیسین تێدایە ، ئەم ئاوێتە لە تەڕەپیازدا رێ لە چرچ و لۆچی پێست دەگرێت ، دژی هەموو جۆرە هەوكردنێكە و سوودێكی باشی هەیە بۆ ڕێكخستنی شەكر لە لەشدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.