به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رپرسانی باڵای چین، باڵیۆزی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و هەروەها هۆگرانی موزیک ، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا تیپی میوزیكی " ڕووناك " به‌شداری لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای "ڕێگای هەوریشم" Silk Road لە وڵاتی چین ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
له‌م فێستیڤاڵه دا كه لە هۆڵی ئۆپێڕای گەورەی په‌كینی پایته‌ختی چین به‌رێوه‌چوو ، گرووپی میوزیكی " رووناك " بە سەرپەرەستی موزیکزان و گۆرانیبێژی کورد " کەیوان عەلی محەمەدی " لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی 11 کەسییەوە وەکوو باشترین گرووپی فۆلکلۆری ئەم فێستیڤاڵە دەستیشانکرا و پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م فێستیڤاڵه نێودهولهتییهی به‌ده‌ستهێنا .
كه‌یوان محه‌مه‌دی ، سه‌رپه‌رشت و گۆرانیبێژی گروپی مۆسیقای " ڕووناک " ئاشكرایده‌كات ، ئەم فێستیڤاڵە بە بەشداریی 12 گرووپی مۆسیقا لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانی وه‌كو ، هێندستان ، بڕازیل ، ئیسپانیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، سێربستان ، ڕووسیا ، گورجستان ، ئێران و چەندین وڵاتی دیکە پێش کۆتایی هاتنی سەری ساڵی نوێی و جەژنی نەورۆزەوە بەڕێوەچوو .
كه‌یوان وتیشی ، شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای "ڕێگای هەوریشم"، یەکێک لە باشترین کۆنسێرتەکانی ئێمە لە وڵاتی چین بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانیمان گۆرانییە کوردییەکان و ناوچە جۆراوجۆرەکانی دیکەی ئێران پێشكه‌ش بكه‌ین و دابوونەریتی کوردەواریی و زمان و هەروەها جلووبەرگی خۆمان نمایش بکەین کە لە لایەن خەڵکییەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێ‌کرا.
گرووپی موزیکی " ڕووناک " ساڵی 2001 بە بەرپرسیاریی "کەیوان عەلی محەمەدی" بە مەبەستی "یەکێتی نەتەوەیی" و "ئاشتی و دۆستایەتی" دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد، ئه‌م گرووپه تا ئێستا سێ ئەلبوومی موزیکی بە ناوەکانی "ڕووناک"، "ئێران وڵاتی من" و "حاجی فیرووز" بڵاوکردۆتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.