بەپێی راپۆرتی دڵخۆشی نەتەوە یەكگرتووەكان، رێژەی دڵخۆشی خەڵك لەو وڵاتانە زیاترە كە دەوڵەتەكانیان خاوەن پێگەی كۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی پتەون نەك ئەو وڵاتانەی زۆر گەشەسەندوون لە رووی ئابوورییەوە.
به گوێرهی ئهم راپۆرته ، فینلەندا لە ریزی یەكەمدا هاتووە و بە دوای ئەویشدا بە ریزبەند دانیمارك ، نەرویج، ئایسلەندا، هۆڵەندا، سویسرا، سوید، نیوزلەندا، كەنەدا و نەمسا هاتوون، پێنج وڵاتی یەكەمی ریزبەندییەكە وڵاتانی ئەسكەندەنافیان و تەنها یەكێك لەو (10) وڵاتانەی لە رووی ئابوورییەوە هەرە گەشەكردوون لە ریزبەندی دە یەكەمی لیستەكەدا دێت و لە ریزی نۆیەمی جێ دەگرێت كە كەنەدایە.
ههرچهنده وڵاتی ئهمریكا دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهانە بهڵام لە ریزی (19) میندا هاتووهو وڵاتی چینیش لە رووی گەشەی ئابوورییەوە لە دوای ئەمریكایە لە ریزی (94) دێت ، دوائ ئهوان ههر یهك له ژاپۆن لە ریزی (58) مین، ئەڵمانیا لە ریزی (17) مین، بەریتانیا لە ریزی (15) مین، هیندستان لە ریزی (140) مین، فەرەنسا (24) ەمین، بەڕازیل (32) ەمین و ئیتاڵیاش لە ریزی (36) ەمیندایە .
كەمترین رێژەی دڵخۆشیش لەنێو ئەو (156) دەوڵەتەدا باشووری سودانە بە دوای ئەویشدا كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، ئەفغانستان، تانزانیا، رواندا، یەمەن، مالاوی، سووریا، بۆستواناو هایتی دێن، (20/3) ی هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانی دڵخۆشی لە جیهان یاد دەكرێتەوە.
ریزبەندی دڵخۆشی خەڵك لە رووسیا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو نۆ پلە هاتۆتە خوارەوەو لە ریزبەندی (68) ەمیندا جێگیر بووە ، توركیا كە (17) ەمین دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهانە لەو لیستەدا لە نێوان (156) دەوڵەتدا لە ریزبەندی (79) مدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.