له توێژینهوهیهكدا هاتووه خواردنەوەی چای گەرم دوو هێندە ئەگەری توشبون بەشێرپەنجە زیاددەکات.
کهناڵی " سی ئێن ئێن " له ڕاپۆرتێکدا ڕایگهیاندووه که کۆمهڵهی شێرپهنجهی ئهمریکی له نوێترین توێژینهوهی خۆیدا سهلماندوویهتی که خواردنهوهی چای گهرم ئهگهری توشبوون به شێرپهنجهی قوڕگ دوو هێنده زیاتر دهکات .
ئهم توێژینهوهیه لەناوچەی گوڵستانی باکوری رۆژهەڵاتی ئێران و بەسەرپەرشتی د. فەرهاد ئیسلامی ئەنجامدراوە و تیایدا نمونەی 50 هەزار کەس وەرگیراوە.
سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دکتۆر" فەرهاد ئیسلامی " ئاشكرایدهكات ، ئەگەر پلەی گەرمی چا یان هەر خواردنەوەیەکی دیکە لە 60 پلەی سلیزی زیاتربێت و رۆژانە دوو کوپ زیاتر بخورێتەوە، ئەوا ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قوڕگ لەو کەسانەدا لەسەدا 90 زیاتر دەبن بە بەراورد بەوانەی کەمتر لەو رێژەیە دەخۆنەوە یان چاکانیان ساردترە.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی شێرپەنجەی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوە، و تیایدا ئامۆژگاری خەڵک دەکات چاو و قاوە و خواردنەوە زۆر گەرمەکان ساردبکەنەوە، پێش خواردنیان، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر خانەکانی ناودەم و قوڕگ دروست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.