Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:54

لە باغۆز سەرکەوتنی سەربازی بەسەر داعش راگه‌یه‌ندرا

لە دژی‌ تیرۆر و داعش
کوردستان TV
#7
100%


هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمرۆ کۆتایی هاتنی تەواوەتی‌ داعشتان راگه‌یاند و ده‌شڵێن شەڕیشیمان لە دژی‌ تیرۆر و داعش بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕیشەکێشکردنی به‌ تەواوەتی‌.

ئەمڕۆ شەممە 23 ی ئاداری 2019  هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕێوڕەسمی راگەیاندنی سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعش لە سوریا ئاشکرایکرد  سەرکەوتنی هێزەکانیان و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە دژی داعش ئاشکرایان کرد کە لەو شەڕە قورسەدا 11 هەزار شەڕڤان لە پیاو و ژن شەهیدبوون و 21 هەزاریش برینداربوون.

عەبەدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی راكه‌یانی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش رایگه‌یاند:  گوتی: سەرکەوتن بەسەر داعشدا کە لەنزیک باغۆز سازکرا، شەڕی رزگارکردنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەشاری کۆبانیەوە دەستیپێکردو ئەمرۆ لە باغۆز سەرکەوتنی سەربازی بەتەواوی بەسەر داعش دا رادەگەیەنین.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێزەکانیان توانیویانە بەڕووبەری 52 هەزار کیلۆمەتر لە خاکی سوریا لە چنگی چەکدارە تیرۆریستی داعش رزگار بکەن.

راشیگەیاند، پێنج ملیۆن هاووڵاتی سوریایان لە دەستی تیرۆر ئازادکردووە.

عەبدی گوتیشی شەڕی دژی داعش و تیرۆر بەگشتی بەردەوام دەبێت و، هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەکە ئەنجامدەدەین لە دژی شانە نووست و چەکدارە پەرتەوازەکانی داعش و رێکخراوە تیرۆریستەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد لە رۆژانی داهاتوودا خەڵکی ناوچەیی باغۆز لە رێگای دیموکراسیەوە بەڕێوەبەری مەدەنی سەرخۆ بۆخۆیان هەڵدەبژێرێن.

جەختیشیکردەوە، کار دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی کە ئازادیان کردوون و دامەزراوەکان بنیاد دەنێنەوە.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.