له په‌یامێکدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ قوربانیانی دوێنێی مووسڵ ماته‌می ڕاگه‌یاند، ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
خەم و پەژارەی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ كارەساتی گیانلەدەستدانی دەیان كەس لە هاووڵاتیانی شاری مووسڵ كە دوێنێ لە ڕووباری دیجلەدا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكەوە گیانیان سپارد. لەیەكەم ساتی ڕووداوەكەشەوە هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی تەندروستی و فریاگوزاری لە هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون بەدەم برینداران و لێقەومانهوه بچن و بە شێوەیەكی بەردەوام لە چاودێریكردنی ڕەوشەكەداین، ئەمەش بە ئەركی نیشتمانی و برایەتیی هاوبەشمان دەزانین.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدار و هاوبەشی ماتەمی گشتییە لە عێراق و بەم بۆنەیەشەوە چالاكی و ئاهەنگە فەرمییەكانی جەژنی نەورۆز ڕادەگرێت.
بەهەشتی بەرین بۆ قوربانییان لە خوای مه‌زن داواكارین و سەبووری بۆ كەسوكاری بەڕێزیان و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
22/3/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.