بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینییەکانی ره‌وشی کەشوھەوای بڵاوکردەوە.
به‌پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22-3-2019 له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت وه له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانیش ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌م هه‌یه.
له پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوكیش ئاسنان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبه‌ی شه‌ممه 23-3-2019 لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه بارانی پچڕ پچڕ به رێژه‌یه‌كی زیاتر له ناوچه شاخاوییه‌كان كه هه‌ندێ جار هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدایه.
ئاسمانی پارێزگای كه‌ركوكیش له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.