مالپه‌رى "ئه‌مینیا پرێس"، بلاوى كرده‌وه، كه نیكۆل باشینیانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا له په‌یامێكدا جه‌ژنى نه‌ورۆز له گه‌لى كورد پیرۆز ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له‌رێگه‌ى نوسینگه‌كه‌یه‌وه بۆ نوێنه‌رى كۆمه‌لگه‌ى كوردى له ئه‌رمینیا ناردووه، پیرۆزبایی خۆى ئاراسته‌ى گه‌لى كورد ده‌كات، به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه.
ناوبراو كورته‌یه‌كى باسى جه‌ژنى نه‌ورۆزى كردووه‌و به گه‌لى كورده‌وه به‌ستووته‌وه، كه هه‌موو سالێ له 21-3دا وه‌كو جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رى سالى نوێى كوردى یاد ده‌كرێته‌وه و مه‌راسیمى جیاجیاى بۆ ساز ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا، هیواى خواستووه كه كورد له سایه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا به ته‌واوى خه‌ونه‌كانى و ده‌ستكه‌وتى نوێ و سه‌ركه‌وتنى زیاتر بگات و ده‌شلێت" كورد وه‌كو به‌شێكى یه‌كسان له خێزانى ئه‌رمینى پێك دێنێت.
هه‌روه‌ها له كۆتاییدا، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا هیواى خۆشگوزه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى له‌پێناو بنیاتنانى وولاتێكى ئازاد‌و دادپه‌روه‌رو گه‌شاوه بۆ كورد‌و كۆمه‌لگه‌ى ئه‌رمینى ده‌خوازێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.