به‌هۆی رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له مووسڵ و خنكانی زیاتر له 50 كه‌س، تیمه‌كانی فریاگوزاری له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه به‌ره‌و مووسڵ ره‌وانه‌كران.
به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له ناوچه‌ی "غابات"ی مووسڵ، زیاتر له 50 كه‌س خنكان و تا ئێستاش ته‌رمی نزیكه‌ی 35 كه‌س له رووبار ده‌رهێنراون.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون و نەخۆشخانەکانی هەولێریش لە ئامادەباشیدان.
زوهێر ئه‌عره‌جی، قائیمقامی مووسڵ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌له‌مه‌كه زیاتر له 100 كه‌س هه‌ڵگرتبوو و له ناوه‌ڕاستی رووباره‌كه نقوومبووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا تیمه فریاگوزارییه‌كان و به‌رگری شارستانی بۆ گه‌ڕان و پشكنین له شوێنه‌كه‌ن و گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبووه‌كاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.