برێت مەکگۆرک پیرۆزبایی نەورۆز لە خەڵکی باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت "هەموومان قەرزاری ئێوەین".
برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش توویتێکی کردووە و نووسیوویەتی "نەورۆز پیرۆزبێت لە خەڵکی کوردستانی عێراق، هەروەها ئەوانەش کە لە باکووری سووریا یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە".
مەکگۆرک دەشڵێت "هیواخوازم ئەمساڵ ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری بۆ کورد لە هەردوو وڵاتدا، ئێمە هەموومان قەرزاری ئێوەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.