ئەمشەو سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆی شاری مووسڵ نارد.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانییدا هاتووە "بەداخێکی زۆرەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە لە شاری مووسڵ، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بوونەتە قوربانی".
دەقی پەیامەکە :
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱/۳/۲٠۱۹لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بوونەتە قوربانی.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و دانیشتوانی شاری موسڵ دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە کەسوکاری گیانلەدەستدراوان ببەخشێت و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران و دۆزینەوەی ونبووان دەخوازم،
مسعود بارزانی
۲۱/۳/۲٠۱۹
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.