Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:22

رووسیا ئه‌نگوستیله‌یه‌کی زیره‌ک دروستده‌کات

به‌ سیستەمی ” GPS " به‌ستراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بۆ رزگارکردنی خاوەنه‌كه‌ی لەکاتی رووداوە مەترسیدارەکاندا ، کۆمپانیای "Nimb"ی رووسی ئەنگوستیلەیەکی زیرەکی تایبەتمەند نمایش ده‌كات .

ئەم ئەنگوستیلە یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌ و دیزاینكراوه‌ هه‌ر كاتێك خاوه‌نه‌كه‌ی  " هه‌ڵگری ئه‌نگوستیله‌كه‌ " رووبه‌ڕووى  هه‌رمەترسیه‌ك ببێته‌وه‌ یا کاتێک پێویستیان بە یارمەتی پزیشکیی دەبێت ، ده‌توانی وه‌ك ئامرازێك  له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ داوای یارمەتی بکه‌یت  .

  دیزاینەران ئه‌و ئەنگوستیلەیان بە ئامێری ناردنی تایبەت رێكخستووه‌ بۆ ئەوەی بە بەردەوام لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ تۆڕی مۆبایلەکان ،  دوگمەیەکیان بۆ زیادکردووە کە بەکارهێنەرەکەی دایدەگرێت و پاشان ئەنگوستیلەکە ئاماژە دەنێرێت بۆ ناوەندەکانی پۆلیس و فریاکەوتن بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن.

ئه‌نگوستیله‌كه‌ پاترییەک لەخۆدەگرێت کە بەشی ئەوە دەکات ئامێرەکانی بۆ ماوەی یەک هەفتە کار بکات ، هەروەها خاوەنەکەی دەتوانێت لەکاتی ونبوونی ئه‌نگوستیله‌كه‌ لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی تایبەتەوە کە به‌ سیستەمی ” GPS  " به‌ستراوه‌ته‌وه‌ بەدوایدا بگەڕێت.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.