گه‌ر كه‌سێك خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتیمان هه‌بێ و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بێ ڕێز له كو‌لتور و هونه‌ری خۆی بگرێ سروشتی وڵات بپارێزێ ئه‌مه ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه به‌ڵام گه‌ر كه‌سێكی بیانی ئه‌م خاسیه‌تانه‌ی تیا‌بوو بۆ ووڵاتهكهت ئه‌وه جێگه‌ی ڕێز و ستایشه.
"كای كراینن" داهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندێكی هۆڵه‌ندییه خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان له ڕاده به‌ده‌ره هه‌ستێكی جوانی بۆ هونه‌رو كولتوری كوردی هه‌یه هونه‌ری كوردی به جیاواز وه‌سف ده‌كات له میلله‌ته‌كانی تر ژینگه و سروشتی كوردستان ته‌واو سه‌رنجی "كای كراینن" ڕاكێشاوه
"كای كراینن"كێ یه؟
كای كرایین له زانكۆی هونه‌ره‌كانی ئۆترێخت ئاواز دانان و موزیكی سازكردنی خوێندوه و پله ماسته‌ری به باشترین ئه‌نجام وه‌رگرتوه دوای ئه‌وه خۆی پسپۆری موزیكی جیهانی و ئاكۆستیك كرد (كای)به نێو كوردستانی عراق،توركیا،یۆنان،سێرڤیا،هه‌نگاریا دا سه‌فه‌ری كرد و له گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه‌دا موزیكی سازكرد،(كای)ئاواز داده‌نێت موزیك ساز ده‌كات موزیك ده‌ژه‌نێت و گهێینهری موزیكییه له ساڵی ۲۰۱۲ وه ڕێبه‌ری ئۆركێسترای موزیكی جیهانی نۆردئۆسته.
ئۆركێسترای موزیكی جیهانی نۆردئۆست له ساڵی ۱۹۹٦دا دامه‌زراوه موزیكی شاد،دڵته‌زێن به شێوازی جۆراوجۆر ده‌ژنێت ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م ئۆركێسترایه زۆر موشتاقی موزیكن
كای كرایین چۆن باسی كوردستان و موزیكی كوردی ده‌كات
"كای كراینن" دوای گه‌رانی بۆ چه‌ندین وڵاتانی جیهان سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كات زۆر سه‌رسام ده‌بێت به سروشتی كوردستان ومیوزیكی كوردی له‌و سه‌ردانه‌ی دا تووشی شۆك ده‌بێت كاتێ ده‌بینێت میوزك ژه‌نی كورد ددانی خۆی ده‌رده‌هێنێت له پێناوی ژه‌نینی ئامێر(نه‌ی) با بزانین چۆن وكه‌ی سه‌ردانی كوردستانی كردوه و چی بینیوه.
ژنیار"كای كراینن" ده‌ڵێت : له ساڵی ۲۰۱۲ دا سه‌ردانی كوردستانی عێڕاقم كرد له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی هۆڵه‌ندی و كورد كه دانیشتوی شاری سلێمانی بوون له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز كه به سه‌ری ساڵی نوێی كوردی ده‌ژمێردرێت ئه‌م سه‌ردانه كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له سه‌ر من دروست كرد.
"كای كراینن" زیاتر گووتی: عێراق وڵاتێك بوو ناسیبوم له ڕۆژنامه و هه‌واڵه‌كاندا كاتێ گه‌یشتمه (عێراق) (كوردستان) ده‌ركه‌وت به شێوه‌یه‌ك زۆر جیاواز بوو له‌وه‌ی من چاوه‌ڕێم ده‌كرد هه‌رگیز پێشتر سه‌ردانی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بینیبوو كه كراوه‌ترین میوانداری كرام ڕوو گه‌شی خه‌ڵكه‌كه و كراوهییان و ده‌ربڕینیان بۆ ئاهه‌نگێكی وا چیرۆكی تاكه‌كان و ژهنێاری ناوچه‌كه، ئه‌وانه‌ی كه بۆ من تازه و نوێ بوون ئامێری (نه‌ی) بوو فێربون و ژه‌نینی بووله سه‌یرانی كوردهواری بۆم ده‌ركه‌وت میلله‌تی كورد ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستیان بۆ موزیك وهونه‌ر هه‌یه ئاماده‌ن ددانێكی خۆیان ده‌ربهێنن له پێناو ژه‌نینی ئامێری(نه‌ی)دا به ڕاستی سه‌رنج ڕاكێش و كارێكی تازه بوو بۆ من.
هه‌روه‌ها "كای كراینن" ده‌ڵێت : كاتێك كه ته‌نیا به جه‌نگ ئه‌م وڵاته‌م ده‌ناسی بۆ ساتێكیش هه‌ستم به بێ ئاسایشی نه‌ده‌كرد چه‌ند ساڵێك دوایی ئه‌وه (داعش)خۆی خزانده ناوچه‌كه جارێكی تر هه‌واڵه‌كانی كوردستان‌م له گۆڤار و میدیاكان دا بیسته‌وه ئه‌م جاره هه‌واڵه‌كه قوڕگمی توند كرد ئه‌و شارانه‌ی كه سه‌ردانم كردبوون هه‌ندێكیان كه‌وتبونه ژێر ده‌ستی (داعش) ئه‌وانه‌ی تریش هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌ر بوو له كاتێكه ناوچه‌كه خه‌ریكی گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتن بوو هه‌موو شت توشی شه‌له‌ل بوو كورده ئاواره‌كانی عێراق و سوریا و ئێرانیش گه‌یشتنه هۆڵه‌ندا نه‌ك گه‌ڕان به دوایی خۆشبه‌ختی ته‌نیا بۆ پارێزراوی ژیانیان كه ئاماده‌ن ماڵ و دڵیان به‌جێ بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن له وڵاتێكی نامۆ و نوێ دا كه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به دامه‌زرانی ژیانیان.
دوایی هاتنی داعش (كای كرایین) په‌یوه‌ندی پێوه كردم و بۆ گفتوگۆ كردن له سه‌ر هونه‌ری كوردی بۆ زیاتر ئاشنا بون وتێگه‌یشتنی هونه‌ری كوردی و قسه كردن له سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ڕێز گرتن بۆ میلله‌تی كورد كه چۆن ڕێزیان له( كای) ناوه و ئه‌ویش ئاماده بوو به كارێكی هونه‌ری دڵته‌نگی خۆی بۆ میلله‌تی كورد ده‌ربڕێ بۆ ئه‌وه‌ی به جیهان بڵێ میلله‌تی كورد به كاره قێزه‌ونه‌كانی داعش ناشرین ناكرێ و له ناو ناچن منیش به خۆشحاڵییه‌وه چووم بۆ لای و هونه‌ر و موزیكی كوردیمان تاوتوێ كرد و شانه‌كانی موزیكی كوردیم تێگه‌یاند و به پێی ئه‌و زانیاریه كه‌مه‌ی كه خۆم هه‌مه منیش وه‌ك ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌ك و هه‌وڵ و ماندو بوونێكی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده هۆڵه‌ندی یه بڕیارم دا كه ئامێری (نه‌ی)یه‌كه‌ی خۆمی پێشكه‌ش بكه‌م چونكه هیچی ترم نه‌بوو جگه له‌و ئامێره ئازیزتر له لام هه‌ستم كرد شایه‌نی له‌وه زیاتره چونكه ئامێری (نه‌ی) زۆر سه‌رنج ڕاكێش و تایبه‌ت بوو لای (كای كرایین)
له دوایی ئه‌وه‌ی (كای) په‌یوه‌ندی پێوه كردم منیش چوم بۆ لای چونكه بێ دوو دڵی هه‌ر كه‌سێك كارێك بۆ كوردستان بكه من ده‌بمه بێڵهقانی ده‌ستی و به ڕوح و گیان هاوكاری ده‌كه‌م بڕیارمان دا زنجیره كۆنسێرتێك ساز بكه‌ین له ژێر ناونیشانی (ئاوازی ڕاكردن)به سه‌رپه‌رشتی (كایی و پاوڵ) به‌ڵام پێویستیان به هونه‌رمه‌ندی كوردی دڵسۆز بوو له هۆڵه‌ندا من به خۆشحاڵیه‌وه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كوردی دڵسۆزم پێ یان ناساند كه هاوكارێكی باش بوون له‌وانه (مونیر گۆران،یه‌مه‌ن كورد،ناسر منجۆ،بافل سه‌رهه‌نگ،دلبرین ئاكره‌یی) له سه‌ره‌تایی ۲۰۱٦دا بڕیارمان دا ده‌ست پێ بكه‌ین و ئاماده‌كاری بكه‌ین جوانی ئه‌م كاره له‌وه‌دابوو كه هه‌مووان خۆبه‌خشانه كارمان ده‌كرد بێ بیركردنه‌وه له‌داهاتوو و پاره و پول كاره‌كه ته‌واو جیاواز بوو پڕ پڕ بوو له دڵسۆزی.
كاره‌كه ته‌واو ئاماده بوو كه پێكهاتبوو له ۷ تڕاك به ناوه‌كانی" ماڵ،هۆ ده‌ریا،هه‌موان كه‌وتینه گه‌روی ده‌ریا،هه‌راو هۆریا،تاری دڵم،وه‌ڕه‌زی،ئاواره" هه‌روه‌ها ئه‌و ۷ تراكه له گه‌وره‌ترین ئیستۆدیۆی هۆڵه‌ندا تۆمار كراون و ئێستا وه‌ك ئه‌رشیفێك لای خۆم پاراستومه.
(ڕه‌خنه‌یه‌كی دڵسۆزانه بۆ كه‌ناڵه كوردییه‌كان و ڕۆژنامه‌كان )
هیوادارم به هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن داوامان كرد و هه‌وڵماندا كه‌ناڵێك یان ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاماده بێت ئه‌و زنجیره كۆنسێرتانه و بگوازنه‌وه بۆ هه‌موو ماڵێكی تاكی كورد له كوردستانه به‌ڵام به داخه‌وه هیچ كام له كه‌ناڵه‌كان ئاماده نه‌بون ئه‌م كاره دڵسۆزه بگوازنه‌وه بۆیه به ناچاری خۆمان به‌م كاره هه‌ڵسایین و ده‌سته وه‌ستان نه‌بووین ئه‌وان به‌كۆنه كامیرهیهكهیان و بافل سه‌رهه‌نگیش به كامیراكه‌ی وه‌ك خۆ به‌خشێك هه‌ڵساین به‌م كاره و توانیمان هه‌موو ئه‌م شتانه كۆبكهینه و وه‌ك ئه‌رشیفێك ئێستا لای منه و منیش به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌م پێشكه‌شی كه‌ناڵه كوردییه‌كانی بكه‌م .
ئه‌مه‌ش دوو به‌رهه‌مه شیعرن كه "كای كراینن " موزیكی بۆ داناون:
تاری دڵم
موزیك : كای كراینن
هۆنراوه: كه‌یهان موحه‌ممه‌د عالیان
ئه‌وه روناكای له ئاسۆ په‌یدا بوو، كۆتایی راكردن ده‌ر ده كه‌وێ
ده‌نگی تار ئامێری مۆسیقای كوردی دێت .موزیكه‌كه پره له ئومێد‌و توانایی
تاری دڵم*
بی ژه‌نه
له سه‌ر په‌یژه‌ی موزیكدا
دونیا جێگای هه‌زاران
ئاواته‌و سه‌ربه‌ستیمان
گوڵم جوانی ئه‌وه‌یه
دونیا جێگای سهنفۆنیایه
تاری دڵم
بی ژه‌نه
له سه‌ر په‌یژه‌ی موزیكدا
گوڵه‌كانیش ملیۆنان
ده‌ی كه‌ن سه‌مایه‌كی جوان
ده‌فی دڵم
بیژه‌نن
ئه‌بیت چۆن بێت ڕۆژگارمان
ده‌فی دڵم
تاری دڵم
ده‌فی دڵم
تاری دڵم
تاری دڵم
ئاسوده له هه‌مووان
ده‌ڕۆم بۆ سه‌ر هه‌وره‌كان
ده‌ڕۆم من ساده باڵا ده‌گرم
تاری دڵم
بی ژه‌نه
له‌سه‌ر په‌یژه‌ی موزیكدا
ده‌ڕۆم دور له شاره‌كان
ئاسوده وه‌ك په‌پوله‌كان
له نشێو ده‌ڕۆمه هه‌وراز
باڵ و په‌ڕم ده‌كه‌م باز
*هه‌موان كه‌وتینه گه‌روی ده‌ریا
مۆسیقا :كای كراینن
هۆنراوه: كه‌یهان موحه‌مه‌د عالیان
ئیستا باسی به‌شی سه‌ختی راكردنه‌كه‌ی به به‌له‌م له توركیا بۆ یۆنان ده كرێ.
ده‌نگه جه‌رگ بڕه‌كانی هاتو هاوار له نێو مۆسیقاكه دڵ ته زێنی ئه‌و سه‌فه‌ره نیشان ده‌دا
له‌م به شهدا ته نیا ساكسۆفۆن له گه‌ل كۆڕی ئاواز دایه
سه‌رمان هه‌ڵبڕی ئه‌وێ شه‌وه زه‌نگه
بانگیان لێكردین بڕۆن ئه‌وێ هیواو مه‌رگه
ڕازی بووین چوینه ناو به له‌م به تێكڕا
شه‌ش مه‌تر بو قاچاخچی شه‌ست كه‌سی هاویشت تیا
مه‌خابن ده‌ریا توڕه بو لێمان
كه‌وتینه شه‌ڕی
سروشت و تاریكه شه‌وان
شه‌پۆڵان ده‌رفه‌تیان نه‌داین هێرشیان هێنا بۆمان
به‌له‌م دهڕهقسا له ده‌وری خۆمان
هه‌موان كه‌وتینه گه‌روی ده‌ریا
ئیتر ژیان بوو به داستان
گۆرانی هه‌موو بو به گریان
وێنه‌ی هه‌مووان بوو به یادگار
بیرم هه‌ر له لای كوردستان هه بوو
به‌له‌م وه‌رگه‌ڕا هه‌موان نوقم بووین
من تاكو ته‌نیا بۆخهمی ڕۆژگار چومه كه‌نار ئاو
كاتێ گه‌شتمه كه‌ناره‌كانی ئاو
ته‌نها خۆم‌و چه‌ند لاشه‌یه‌ك بووین
كه ئه‌وان مه‌رگیان پێ بهخشێندراو و ئه‌منیش ژیان.
ن/ كاروان حه‌مید حه‌لاق ئا / كامهراحاجی ئه‌لیاس
كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.