به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه راگه‌یاند:
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15-3-2019 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ وه ئه‌گه‌ری دروست بوونی ته‌م هه‌یه له ناوچه جیا جیاكانی پارێزگادا وه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی پارێزگاكاندا .
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه 16-3-2019 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ و هه‌ندێ كات هه‌وره تریشقه و بارانی به لێزمهشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت وه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له شاخه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگاكادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.