Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:16

سووده‌کانی خواردنی قاچی مریشک بزانه‌

فشاری ده‌روونی كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

مریشك یه‌كێكه‌ له‌ پڕ فرۆشترین جۆره‌كانی گۆشت له‌ جیهاندا، پڕه‌ له‌ پرۆتین و كانزا، هه‌موومان ده‌زانین كه‌ سنگی مریشك یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین به‌شی مریشكه‌كه‌، چونكه‌ گۆشتێكی بێ‌ چه‌وری و پاكه‌.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاچی مریشك چه‌ندان سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و به‌ چه‌ندان شێوه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت.

پێگه‌ی "globalmedicinehouse " بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خواردنی قاچی مریشك له‌ ئازاری ئێسك و هه‌وكردن رزگارتان ده‌كات، و میتابۆلیزمی له‌ش خێرا ده‌كات و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات، هه‌روه‌ها مژینی پرۆتین و كالیسیۆم زیاتر ده‌كات وه‌ ئێسكه‌كانی له‌ش به‌ ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌، هاوكات یارمه‌تی ڕۆیشتی خوێن به‌ ده‌ماره‌كانی له‌شدا ده‌دات.

لێره‌دا سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی قاچی مریشك ده‌خه‌ینه‌روو كه‌ ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م: ڕێگه‌ له‌ توشبوون به‌ هه‌ڵامه‌ت ده‌گرێت.

دووه‌م:خڕۆكه‌ی سوور و سپی له‌ خوێن زیاد ده‌كات.

سێیه‌م: سوودێكی زۆری بۆ گه‌ده‌ هه‌یه‌.

چواره‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كۆلاجین كه‌ گرنگه‌ بۆ پێست و قژ.

پێنجه‌م: پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی پووكی ددان ده‌كات.

شه‌شه‌م: نینۆك و ئێسك به‌هێز ده‌كات.

حه‌وته‌م:به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.

هه‌شته‌م:یارمه‌تی هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كان ده‌دات.

نۆیه‌م:فشاری ده‌روونی كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ده‌یه‌م: په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌

سه‌رچاوه‌/ دكتۆر ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.