ئاسەواری دایناسۆرێکی نوێێ لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزراوهتهوه كه مێژویی بونی لەسەر زەوی بۆ 125 ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە .
له ههوالێكی ماڵپەڕی بی بی سی نیوز هاتووه ، پاشماوەی ئێسکوپروسکی دایناسۆرەکە لەناو تاشەبەردی دەریاکان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزراوەتەوە ، بەوپێیەی شەویلگەکانی لەبەشی سەرەوەی کەشتی گالیۆن دەچێت، دایناسۆرەکە ناوی ( گالیۆنۆسۆرس)ی لێنراوە و پێدەچێت قەبارە و کێشی هێندەی کەنغەرێکی بچوکی ئوستورالی بوبێت کە پێیدەوترێت واڵەبی .
ئهم دایناسۆره ئاشکراکراوە ددانەکانی تیژنین و پێدەچێت دایناسۆرێکی روەکخۆر بوبێت، بەوپێیەش قاچەکانی پێشەوەی زۆر بچوک بوە و بەکارینەهێناوە، دایناسۆرێکی زۆر بچوک بوە، بەڵام کلکێکی درێژی هەبوە ، ئەم دۆزینەوە نوێیەی جیهانی دایناسۆرەکان لە جۆرناڵی " پالیۆنتۆلۆجی " بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.