Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:16

عه‌قیلی کۆنسێرتێک له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات

حەز دەكات لەگەڵ شڤانپەروەر گۆرانی كوردی بڵێتەوە
کوردستان TV
100%

بەمەبەستی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە  شاری هەولێرگۆرانیبێژی ئێرانی " سالار عەقیلی " سه‌رداری هه‌رێمی كوردستانی كردو و دوێنێ 13 / 3/2019  لە هۆڵی " سەعد عەبدوڵا "  له‌ شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی ئه‌ننجامدا .

عه‌قیلی ئاشكرایده‌كات ،.  ھۆگرییەكی تایبەتی بە كوردستان و خەڵكی كورد ھەیە ، چونكە ھەم مامۆستای مۆسیقای كورد بووە و مۆسیقای كوردیی فێر كردووه‌ ، ھەمیش ئه‌و بە ڕەچەڵەك كورده‌ و باپیرانی كورد بوون كە لە سەردەمی رەزا شا لە كوردستانەوە بەرە و  پارێزگای مازەندەران دوور خراونەتەوە .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ وتیشی ،  کە 3 بەرھەمی كوردی ئامادە كردووە لە داھاتوو حەز دەكات لەگەڵ ھونەرمەندی كورد شڤانپەروەر گۆرانی كوردی بڵێتەوە ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە مۆسیقای كوردستان ھەوڵی داوە ئەو گۆرانی و موزیكە ھەڵبژێرێت كە كلاسیكین و لەگەڵ ئه‌و دەگونجێت ، بۆیە یەكێك لە گۆرانییەكانی مامۆستا "سەید ئەسغەر كوردستان " ی هه‌ڵبژاردووه‌ .

سالارعەقیلی، یەكەمین گۆرانیبێژی ئێرانییە كە لە مێژووی مۆسیقای ئێراندا 3 ساڵ لەمەوبەر دەنگەژێی " بیمە " كراوە ، ئەو جیا لە گۆرانی فارسی 3 بەرھەمی كوردی ئامادە كردووە.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.