هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵك وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه خودی میوه به سووده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و بروایان وایه كه توێكله‌كه‌ی بێ سووده ،به‌ڵام توێژینه‌وه‌کان ئاشکرایان کردووه که هه‌ندێک توێکڵی میوه‌ش سوودێکی ئێجگار زۆری هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک کات له میوه‌که‌ش زیاتر .
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه توێكلی هه‌ر یه‌ك له ، لیمۆ ، سێ‌و ، مۆز و پرته‌قاڵ نه‌ك هه‌ر به سووده به‌ڵكو سوودیان له خودی میوه‌كانیان زیاتره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ .
یه‌كێك له سووده‌كانی توێكلی مۆز ددان سپی دەکاتەوە ئەگەر لێی بدرێت بۆ چەند دەقیقەیەک ، ئازاار شکێنە ئەگەر بیدەیت لەشوێنی ئازارەکە لەگەڵ زەیتی سەوزەدا ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر رۆژانه بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بیده‌یت له ئاسه‌واری په‌ڵه و زیبكه ناهێلێت و دەتپارێزێت لەتیشکی سەروو بنەوشەیی و سوربونەوە و خوران ناھێڵێت و بۆ هه‌رسكردنی خوارده‌مه‌نیش سوودی زۆره .
هه‌رچی توێكلی لیمۆیه بەھۆی بونی چەندین ڤیتامینەوە بەسودە بۆ تەندروستی ئێسک و ژەھریش لەلەشدا ناھێڵێت ، به هۆی بوونی پێکھاتەی فلافۆنۆید و پۆلیفینۆڵی تێیدا کەکۆلیسترۆڵی زیانبەخشی لەش ناھێڵێت ، سوودێكی دیكه‌ی توێكلی لیمۆ كێش داده‌به‌زێنێت و ٤. بۆ دڵ و تەندروستی دڵ بەسوودە بەھۆی بونی ڤیتامین و کانزاکانەوە تێیدا و بۆ پێست بەسودە و تەندروستی دەکات بەھۆی بونی ڤیتامینەکانەوە ، بۆ ته‌ندروستی دەم و پوک و ددان بەسودە .
به هه‌مان شێوه توێكلی سێویش سوودێكی زۆری هه‌یه ، ریشاڵی تێدایە کەنیوەی ئەو رێژەیەیە کەلەسێودا ھەیە ، رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی و ئەی و کەی و پۆتاسیۆم تێدایە هه‌روه‌ها دژە ئۆکسانی تێدایە کەدەتپارێزێ لەنەخۆشیەکانی سیەکان و رێگرە لەگرفتی ھەناسەدان و ٤. دەتپارێزێ لەشێرپەنجە بەھۆی بونی تریتێرپینۆیدەوە .
توێكلی پرته‌قالیش ڤیتامین سی تێدایە کە دوو ھێندەی پرتەقاڵی لەخۆگرتووە و کانزاکانی تێدایە سەرباری مس و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و ڤیتامین ئەی و بی ، سوودێكی دیكه‌ی ، تەندروستی دڵ دەپارێزێ بەھۆی بونی پێکھاتەی ھێسپیریدینەوە کەفشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێ سەرباری کۆلیسترۆڵ و ئەرکی سیەکان باشتر دەکات بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سیەوە کەسیەکان پاک دەکاتەوە ، هه‌روه‌ها دەتپارێزێ لەشێرپەنجە بەتایبەت پێکھاتەی فلافۆنۆید کەلەشێرپەنجە دەتپارێزێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.