له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی بارسه‌لۆنای ئیسپانی به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شته‌م
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه بارسه‌لۆنا ئاستی باشتربوو تا له‌خوله‌كی هه‌ژده لیۆنێل مێسی گۆلی پێشكه‌وتنی به‌لێدانی سزا تۆماركرد، گوشاره‌كانی بارسه‌لۆنا به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی سی و یه‌ك فلیپی كۆتینیۆ گۆلی دووه‌می بۆ تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه تۆماركرد‌و ئه‌ركی لیۆنی ئه‌سته‌م كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی بێ وه‌ڵام لهبرژهوهندی میواندار به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م لیۆن هه‌وڵیدا بگه‌رێته‌وه كه‌شی ركابه‌ری و له‌خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت لۆكاس تۆزارت گۆلێكی بۆ لیۆن تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسه‌لۆنا به‌هێزه‌وه رووبه‌رووی لیۆن بویه‌وه‌و له‌خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆ مێسی گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ست هێنا، سێی خولهك دوای ئه‌و گۆڵه له‌هێرشێكدا جیراد پیكی گۆلی چواره‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد‌و یانه‌ی لیۆنی ته‌واو له‌یاریه‌كه‌دا بێ ئومێد كرد، چوار خولهك به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتاییش عوسمان دێمبلی پاسێكی جوانی له‌مێسی پێگه‌یشتو گۆلی پێنجه‌م و كۆتایی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
به‌م جۆره بارسه‌لۆنا له‌هه‌ردوو یاری چوون و هاتن توانی براوه‌ی یاریه‌كه بێـ و خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شته‌می ركابه‌ریه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.