Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:52

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا چەند پرسێکیان تاتوێکرد

بەیەکەوە سەردانی ناوچەکانی ماددەی 140 ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند خاڵێک خرانە ڕوو بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە پەیوەستانەی کە پێویستە فراکسیۆنە کوردەکان لەسەری یەکدەنگ بن.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن یەكێك بوو لەو خاڵانەی كە جێگری پەرلەمانی عێراق بە خاڵێكی رژدی ناوبرد و داوای كرد كۆ دەنگی فراكسیۆنەكانی لەسەر بێت و زۆربەی فراكسیۆنەكانی كورد لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو بۆچوونەبوون كە كورد بە یەك لیست بەشدار بێت لە هەڵبژاردنەكان لە كەركووك.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دەستنیشانكردنی لیژنەكانی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەكان بۆ ئەوەی بەپێی ئەو رێژەیەی كە لە پەرلەمانی عێراق بۆ كورد دانراوە بە ڕاوێژ لەگەڵ فراكسیۆنەكان كاری لەسەر بكرێت و بەپێی ڕێژەی كورسییەكان ئەو دابەشكارییە لە نێو فراكسیۆنەكاندا دابەش بكرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ھەموو فراکسیۆنەکان بەیەکەوە سەردانی ناوچەکانی ماددەی 140 بکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دیموگرافیای ناوچەکە بن و بەشێكی تری قسەكانیان لەسەر هاوئاهەنگی نێوان فراكسیۆنەكان بوو، لەكاتی پێوەندی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكانی تر، بۆ ئەوەی قەبارەی كورد لە بەغدا حساب بۆكراو بێت.

د. بەشیر حەداد تەئکیدی لەسەر بەئەمەککارکردنی نوێنەرایەتیی کورد لە بەغدا کردەوە، بە سەرۆک فراکسیۆنەکانی ڕاگەیاند، ھەموو ڕەنگە جیاوازەکان بکەینە یەکڕەنگ بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانی کورد لە بەغدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.