دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستانیان دیاری كرد.
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانى كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان كرد و رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌بێت سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیریی هه‌موو جۆره نزیكبوونه‌وه و گفتوگۆ‌و پێشنیازێك ده‌كه‌ین له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان به‌پێی یاسا‌و رێساكان و په‌یڕه‌وكردنی سانتلیگۆ، دوا واده‌ش بۆ پێشكه‌شكردنی ناوه‌كان رۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆ پێویسته ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی سێشه‌مه 19/3/2019 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان بكات و دوارت له دانیشتنى ئاسایی په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، تا به‌زووترین كات ده‌ستبه‌كاری خۆیان بكه‌ن.
لای خۆشیانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان بۆ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ناوه‌كان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و دانانیان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو 2019/3/17، فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و لیژنانه‌ى كه فراكسیۆنه‌كان داوای ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.