دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان به‌بێ پاشه‌كه‌وت ڕاگەیەندرا، وەزارەتی دارایی رۆژانی رابردوو ئاشکرایکردبوو هەوڵدەدەن پێش پشووی جەژنی نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بكرێت.
لەچوارچێوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری سبه‌ی پێنجشه‌ممه 14ی ئازار مووچەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش، زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن دابەشدەکرێت.
هاوكات ڕۆژی شه‌ممه 16ی ئازاری 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه، پلاندانان، كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپیاكی، ده‌زگای مین، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابه‌شده‌كرێت.
هەروەها لە رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی ئازار مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و بارزگانی، رۆشنبیری، ئاوه‌دانكردنه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه، خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
شایه‌نی باسه سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان، وەزارەتی دارایی رۆژانی رابردوو ئاشکرایکردبوو هەوڵدەدەن پێش پشووی جەژنی نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.