سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات پۆسته‌كانی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رانی لیژنه ههمیشیهییهكانی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پارتی 7 سه‌رۆك لیژنه‌و 7 جێگر و 5 بڕیارده‌ری لیژنه‌كانی به‌رده‌كه‌وێت.
گوتیشی هیواخوازن بگه‌نه رێككه‌وتن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كان بۆ دابه‌شكردنی پۆستی سه‌رۆك لیژنه‌كان نه‌گه‌ن هیچ رێكه‌وتنێك، ئه‌وا رێكاره‌كانی یاسایی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ده‌ستنیشانكردن و دابه‌شكردنی پۆستی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.