Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:18

کچه‌ تێنسزانی ئۆکراینی ئیلینا سڤیتۆلینا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر داریا گاڤریلۆڤای ئوستڕالی تۆمار کرد

له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی دا
کوردستان TV
100%

 له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی ئۆكراینی ئیلینا سڤیتۆلینا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار له‌ داریا گاڤریلۆڤای ئوستڕالی و پۆلێنكراوی په‌نجاوسێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشه‌ قۆناغی چواره‌م

له‌م قۆناغه‌شدا، سڤیتۆلینای پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی ئاشلی بارتی ئوستڕالی ده‌بێته‌وه، له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا، كیكی بێرتێنسی هۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یۆهانا كۆنتای بریتانی و پۆلێنكراوی چلوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان و ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی چواره‌میشدا، بێرتێنس ڕووبه‌ڕووی گاربین موگوڕوازی ئیسپانی ده‌بێته‌وه‌ 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.