Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:52

هه‌سه‌ده‌ هێرشی بۆسه‌ر چه‌کدارانی داعش له‌ناو باغوز ده‌ستپێکرده‌وه‌

له‌ رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیشه‌وه‌ كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌م گروپه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریا هێرشێكی دیكه‌یان له‌ دژی دوایین بنكه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێكرده‌وه‌.

مسته‌فا بالی وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تیی: پێكدادانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داعش له‌ گوندی باغوز ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌م هێرشه‌ ئێواره‌ی رۆژی رابردوو واته‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیشه‌وه‌ كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌م گروپه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ گوندی باغوز بگرنه‌وه‌ و له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ریبهێنن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیی به‌ فه‌رمیی كۆتاییهاتنی گروپی داعش رابگه‌یه‌نن.

هه‌ڵبه‌ت هه‌سه‌ده‌ 10 رۆژ به‌ر له‌ ئێستا رایگه‌یاندبوو هێرشی كۆتایی بۆسه‌ر بنكه‌كانی داعش له‌ باغوز ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام دواتر رایانگه‌یاند به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و قه‌ڵغانه‌ مرۆییه‌ی كه‌ داعش له‌ دانیشتووانی باغوز پێكیهێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی خۆی، بۆیه‌ ئه‌وان ناچارن له‌ خێرایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.