شه‌وی ڕابردوو به هۆی شه‌ڕه ته‌قه له ناو بازاڕی شاری هه‌ڵه‌بجه شه‌ڕه ته‌قه دوو پۆلیس گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاندووه: كاتژمێر 12ی شه‌وی ڕابردوو له ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن دوو كارمه‌ندی پۆلیس به ناوه‌كانی (ئ، ج، ح)ته‌مه‌ن 35 ساڵان و (ب، س، ق) ته‌مه‌ن 34ساڵان له سه‌ر میلاكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌كوژرێن.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ر به هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70یه به ناوی (ئ، ن، ئ)ی ته‌مه‌ن 32 ساڵان كه دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌وه تۆمه‌تباره‌كه به برینداری ده‌ستگیر كراوه و به پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.