Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:28

شێڵم‮ ‬ ‮ ‬بەردی‮ ‬گورچیلە له‌ناو ده‌بات

كۆمەڵێك سوودی‮ ‬بۆ تەندروستی‮ ‬هەیە‮
کوردستان TV
100%


شێلم‮ ‬یەكێكە لەو خۆراكانەی‮ ‬لەوەرزی‮ ‬زستان و سەرماوسۆڵدا‮ ‬ڕەواجی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و لەلایەن خەڵكەوە حەزی‮ ‬پێدەكرێت و ‬جگە لەتام و چێژەكەی‮ ‬لەم وەرزەی‮ ‬ساڵدا،‮ ‬كۆمەڵێك سوودی‮ ‬بۆ تەندروستی‮ ‬هەیە‮.

 ‬یەكێك لەسوودەكانی‮ ‬شێلم‮ ‬بەهێزكردن و بەرگری‮ ‬لەشە بەرامبەر هەڵامەت‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەو كەسانەش باشە كێشەی‮ ‬هەناسەدانیان هەیە.

لێكۆڵینەوەكانی پزیشكان سوودی‮ ‬شێلم دەخەنەڕوو به‌وه‌ی كە بەردی‮ ‬گورچیلە ورد ده‌كات و لە ناویده‌بات و میزكردنیش ئاسان ده‌كات،‮ ‬هەروەها جگەریش بەهێز دەكات و لە نەخۆشی‮ ‬دەیپارێزێت‮.

شێلم ‬ دڵ بەهێز دەكات و لە جەڵتە دووری‮ ‬دەخاتەوە‮ ، ‬سوودیشی‮ ‬بۆ قۆڵۆن هەیە و‮ ‬یارمەتی‮ ‬دەرە بۆ پڕۆسەی‮ ‬هەرسكردن‮ و  بۆ توانای‮ ‬بینین سوود بەخشە .

سەرباری‮ ‬هەموو ئەمانەش شێڵم لەم وەرزەدا بۆ كۆخە و ئازاری‮ ‬گەروو باشە،‮ ‬ئەو ئاوەی‮ ‬كە شێلمەكەی‮ ‬پێ كوڵاوە گەروو نەرم دەكاتەوە ، خواردنەوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬شێلم بۆ زیپكەی‮ ‬دەم وچاو و مێشك بەسوودە‮، سوودی‮ ‬هەیە بۆ پێست و دەبێتە هۆی‮ ‬نەرم كردنی‮ ‬.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.