Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:46

هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیرکردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سه‌دان تیرۆریستی داعشی له‌ باغۆز پشتڕاستکرده‌وه‌

له‌ كاتی راكردن ده‌ستگیركراون
هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سه‌دان تیرۆریستی داعشی له‌ باغۆز پشتڕاستكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی تیرۆريستانی داعش به‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌ و له‌مباره‌وه‌ له‌ لێدوانێكیدا سه‌ركرده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: 400 تیرۆريستی داعش له‌ كاتی راكردن له‌ باغۆز ده‌ستگیر كراون. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، هه‌سه‌ده‌ شه‌ڕی كۆتایی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ و كێوماڵكردنی  ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ تا ئێستا له‌ بنده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستانی داعشدا ماون راگه‌یاند.

له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا تائێستا هه‌سه‌ده‌ دوو گروپی تیرۆرستانی داعشی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی كردووه‌ته‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.