Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:41

تره‌مپ له‌ نامه‌یه‌کدا سه‌د له‌ سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هێزى سه‌ربازى وڵاته‌که‌ى له‌ سوریا بمێنێته‌وه‌

دۆناڵد تره‌مپ خه‌تى به‌ ژێر ئه‌و به‌شه‌ى نووسراوكه‌دا هێناوه‌
تره‌مپ له‌ نامه‌یه‌كدا سه‌د له‌ سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هێزى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا بمێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئین بى سى نیوزى ئه‌مریكى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دواى ته‌نها 2 مانگ دواى لێدوانى كشانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: سه‌د له‌ سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ مانه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام بێت.

له‌ 22ى شوبات ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سیناتى ئه‌مریكا و ئه‌ندامانى هه‌ردوو پارتى كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ كرد له‌ نامه‌كه‌دا ده‌ست خۆشییان له‌ تره‌مپ كرد بۆ بڕیاره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا.

وێنه‌ییه‌كى ئه‌و نامه‌یه‌ كه‌ ده‌ستى ئین بى سى كه‌وتووه‌، تره‌مپ تیشكى خستوته‌ سه‌ر برگه‌ییه‌كى نامه‌كه‌ و تێیدا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ش وه‌ك ئیوه‌ ده‌مانه‌وه‌ێت ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌ سوریا نه‌فه‌وتێت سه‌رله‌نوێ داعش زیندوو نه‌بێته‌وه‌ و دڵنیابیین له‌وه‌ى كه‌ ئێران نه‌توانێت بوێرى به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانى له‌ناو ببرێت، ده‌رئه‌نجام دڵنیا ببین له‌ گفتوگۆكانى جنێفدا باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنرێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا".

دۆناڵد تره‌مپ خه‌تى به‌ ژێر ئه‌و به‌شه‌ى نووسراوكه‌دا هێناوه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر نامه‌كه‌ى نووسیوه‌ كه‌ "سه‌د له‌ سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام، هه‌موو ئه‌وانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت". پاش نووسینه‌كه‌ى واژوى له‌سه‌ر نامه‌كه‌ كردووه‌.

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ساڵى ڕابردوو له‌ بڕیارێكى له‌ناكاودا بریاریدا ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا بكشێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگى ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ى 400 سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ سوریا ده‌مێننه‌وه‌ و له‌ ئه‌ركه‌كانى خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.