بە ناوی " تێكشكێنەری ئەفسانە " یەكەمین فیلمی درێژی ئەنیمەیشنی جەنگی لەسەر قارەمانیەتی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان و شەڕی داعش ، بەتازەترین سیستەم و تەكنیكی باڵای هونەری و بەشێوەیەكی زۆر پڕۆفێشیناڵ بهرههمدێت .
فیلمی تێكشكێنهری ئهفسانه لە چیرۆك و سیناریۆی " پشتیوان عەبدوڵڵا "یه كه شەڕ و جەنگ و قارەمانیەتی زۆری پێشمەرگەی تێدایە و بە ئازادكردنی شەنگاڵ و هێنانە خوارەوەی ئاڵای خیلافەت و بەرز كردنەوەی ئاڵای كوردستان لە بەرزایی چیای شەنگاڵ كۆتایی دێت .
صشتیوان ئاشكرایدهكات ، ئەم فیلمە دەنگدانەوەیەكی گەورە دروست دەكات و دەبێتە یەك لە شانازییەكانی سینەمای كوردی و مێژوو تۆمار دەكات ، دیمەن و لۆكەیشن و كەسایەتی و پاڵەوانەكانی فیلمەكە و شەڕەكان زۆر نزیكن لە وێنەی ڕاستەقینە ، وتیشی فیلمهكه : ئامادەكاریی سەرەتایی تەواوی بۆ كراوه كه بە تەكنیكێكی زۆر بەرز دروستدەكرێ و چەند كۆمپانیایەكی گرنگی هونەری كاری تێدا دەكەن و بە پێشكەوتووترین سیستەمی تەكنیكی سێڤن دی دروست دەكرێ، ستافێكی زۆری پرۆفێشناڵ لە نیگار كێش و دیزاینەر و ئارت دیزاینەر كاری تێدا دەكەن .
تێكشكێنهری ئهفسانه ماوهكهی یهك كاتژمێره و 9 مانگ كاری لەسەر دەكرێ، لە سینەماكانی كوردستان و عێراق پێشان دەدرێ و بۆ 3 زمان تەرجەمەی سەب تایتل دەكرێ و دەنێدرێتە نزیكەی 60 فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی سینەما و فراوانترین بە بازاڕكردنی نێو دەوڵەتی بۆ دەكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.