Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:54

هه‌ژارى باڵى به‌سه‌ر ته‌واوى سوریادا کێشاوه‌و خه‌لکه‌که‌ى له‌ قه‌یرانێکى سه‌ختى ژیان دان

نزیكه‌ی 1.9 ملیۆن منداڵی سووری وازیان له‌ خوێندن هێناوە
کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، لە سایەی ڕژێمی دیكتاتۆری بەشار ئەسەد، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ناو خه‌ڵكی سووریا گه‌یشتووەته‌ 80%ی كۆی دانیشتووانی سوریا.

ستیفان دوجاریك گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌ باره‌ی سووریا خسته‌ڕوو و راگه‌یاند" له‌ ئه‌نجامی نۆ ساڵ شه‌ڕی بەردەوام له‌ وڵاتی سووریا و لە سایەی ڕژێمە دیكتاتۆریەكەی، نزیكه‌ی 1.9 ملیۆن منداڵی سووری وازیان له‌ خوێندن هێناوە و نزیكه‌ی 1.6 ملیۆن كه‌سیش له‌و وڵاته‌ ئاواره‌ بوون.

گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند" ئێستا نزیكه‌ی 11 ملیۆن هاووڵاتی سووری پێویستی به‌ خۆراك و ئاوی پاك و چاودێری پزیشكی هه‌یه‌، 46%ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ چالاك نین له‌ پێشوازیكردنی نه‌خۆشه‌كان.

هه‌روه‌ها ستیفان دوجاریك راشیگه‌یاند" له‌گه‌ڵ ئەوەی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی سووریا گه‌ڕاونه‌تەوه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام هێشتا زۆربەی په‌نابه‌رانی سووریا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.