Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 04:32

عەدنان عوسمان بوو بە دادوەرێکی جیهانی

شەش فیلمی کوردی بەشداری ئەو فیستیڤاڵە بوون
کوردستان TV
100%


چوارەم خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (قومرە)، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداری وڵاتانی لبنان و میسڕ و تونس و سوریا و بولغاریا و بە ئامادەبوونی 11 سینەماکاری کورد بەڕێوەچوو. 

ئەندامی لێژنەی دادوەری بۆ فیلمەکانی دەرەوەی عێراق " عەدنان عوسمان " ئاشكرایده‌كات ، بەشداربووەکانی بەشی پێشبڕکێ 55 فیلم بوو، ھاوکات 18 کورتە فیلمیش بەشداری بەشی پێشبڕکێی فیلمەکانی دەرەوەی عێراق بوون، لێژنەکەمان چوار خەڵات پێشکەشی فیلمە براوەکان کرد و منیش وەک دادوەرێک و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر لە وەزارەتی رۆشنبیری بەشداری ئەم فیستیڤاڵە جیهانییەم کرد .

عه‌دنان گوتیشی ،  فیلمەکانی دەرەوەی عێراقیش لەم وڵاتانە پێکهاتبوون  " لبنان ، میسڕ ، تونس ، سوریا ، بولغاریا  ، سویسڕا ، هۆڵەندا ، ئوردن ، سعودیا و فڕەنسا " .

لێژنەی دادوەرانی فیلمەکانی دەرەوەی عێراق پێکهاتبوون لە (د. حەمید سابیر) و سینەماکار عەدنان عوسمان و سینەماکار بەها کازمی ، شەش فیلمی کوردی بەشداری بەشی پێشبڕکێی ئەو فیستیڤاڵە سینەماییە بوون .

سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.