Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:42

هه‌سه‌ده‌ دوایین جه‌نگی له‌ دژی داعش ده‌ستپێکرد

ئه‌م جه‌نگه‌ له‌ مه‌ودای نیو كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌دا ئه‌نجامده‌درێت
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاندووه‌ دوایین جه‌نگ له‌ دژی داعش له‌ باغوز ده‌ستپێكردووه‌ و له‌م ناوچه‌یه‌ش جیا له‌ تیرۆریستان هیچكه‌سی دیكه‌ نه‌ماوه‌.

مسته‌فا بالی وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ وتیشی: ئه‌م هێرشه‌ چاره‌نووسسازه‌ به‌ هۆی راگواستنی هاوڵاتییانی سڤیلی ناوچه‌كه‌ بۆ شوێنێكی پارێزراو دواكه‌وتبوو.

بالی سه‌باره‌ت به‌ كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ وتوویه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی رابردووه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و شه‌ڕڤانان دوای چۆڵكردنی دوایین گروپی سڤیل رۆیشتوونه‌ته‌ ناو گوندی بوغاز.

مسته‌فا بالی ئاماده‌ نه‌بوو پێشبینیی ماوه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ بكات، به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا وتبوویان كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تا هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.

به‌ وته‌ی رێبه‌رانی هه‌سه‌ده‌ ئه‌م جه‌نگه‌ی كوتایی كه‌ له‌ دژی داعش ده‌ستپێكردووه‌  له‌ مه‌ودای نیو كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌دا ئه‌نجامده‌درێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.