Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:52

دوای هه‌شت ساڵ به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یشته‌ تاران و له‌گه‌ڵ روحانی و خامه‌نه‌یی کۆبۆوه‌

باسیان له‌ پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..

سه‌رۆكی رژێمی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تاران پایته‌ختی ئێران.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی راگه‌یه‌نراوی ناوبراو بۆ ئه‌و وڵاته‌ دێت له‌ دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه‌ سووریا پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت.

88

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا(سانا) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆبووه‌ته‌وه‌ و له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوه‌ به‌ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیجییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

ئێران له‌ رووی سیاسیی و سه‌ربازییه‌وه‌ پاڵپشتی له‌ رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژبه‌ری سووریا.

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌، روحانی باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی دوایین لووتكه‌ی سۆچی بۆ ئه‌سه‌د كردووه‌ كه‌ وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار(توركیا و رووسیا و ئێران) له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی ئاستانا پێیگه‌یشتوون.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، ئه‌سه‌د و روحانی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.

هه‌ر له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی كۆبووه‌وه‌.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌سه‌د پیرۆزبایی له‌ خامنه‌یی كردووه‌ به‌بۆنه‌ی ٤٠ هه‌مین ساڵیادی شوڕشی ئێران و روخانی شا له‌و وڵاته‌دا.

هاوكات ئه‌سه‌د و خامنه‌یی باسیان له‌ پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.