Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:39

ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراو کوژرانی 24 هاووڵاتی لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سوله‌مییه‌ رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای حه‌ما
کوردستان TV
100%

مینێكی چێندراو له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سوله‌مییه‌ رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای حه‌ما ناوه‌ڕاستی سووریا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا، ٢٤ مه‌ده‌نی كوژران.

ئاژانسی ھه‌واڵیی سانا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی حه‌ما رایگه‌یاندووه‌، مێنێكی چێندراوی پاشماوه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی دۆڵی عه‌زیب له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سوله‌مییه‌ رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای حه‌ما به‌ ئۆتۆمبێڵكدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی دانیشتوی ھه‌ردوو گوندی بوستانه‌ و سه‌رحه‌-ی ده‌گواسته‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان له‌ ناوچه‌كه‌.

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی حه‌ما ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، ٢٤ مه‌ده‌نی كوژران.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌رمی كوژراوه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ھه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی سوله‌مییه‌ و حه‌ما

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.