Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:46

گوته‌بێژی پوتن: ده‌بێت کورد له‌ داهاتووى سوریادا پێگه‌ى هه‌بێت و مافى خۆى وه‌رگرێت 

رووسیا پێداگیرى له‌سه‌ر پاراستنى مافى كورد له‌ سووریا ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دیمیترای پێسكۆڤ گوته‌بێژی ڤلادیمێر پوتنى سه‌رۆكی رووسیا له‌ دیمانه‌یه‌كدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی "حوریه‌ت"ى توركی پێداگیرى له‌سه‌ر پاراستنى مافى كورد له‌ سووریا ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌ینێت" ده‌بێت كورد له‌ داهاتووى سوریادا پێگه‌ى هه‌بێت و مافى ته‌واوى خۆى وه‌رگرێت .

ناوبراو له‌و دیمانه‌یه‌دا باسى ره‌وشى ژیانى ئاواره‌كانى كورد له‌ توركیا ده‌كات و ده‌لێت" ده‌بێت ره‌وشى سوریا ئارام بكرێته‌وه‌، تاكو ئاواره‌كان بێ دوودلى و مه‌ترسیه‌وه‌ روویان له‌ وولاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌و ژیانى ئاسایی له‌ چوارچێوه‌ى ولاتێكى ئه‌مندا بگوزه‌رێنن.

پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سێرگی ڤێرچینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندبوو، كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان كوردانی رۆژئاوا  و دیمه‌شق له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ بكرێت و رووسیا پشتیوانی هه‌رجۆره‌ دانووستانێكی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.