ڤالا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمان و هێمن هەورامی، وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران.
كاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18/2/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، به‌بێ ئاماده‌بوونى فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ته‌واوكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه به‌كراوه‌یی هێڵدرابۆوه، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌وه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه و به‌پێى خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كار له شوێنی هه‌ریه‌ك له "شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان"، له فركسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاڵیوارو "زێدان ره‌شید خانهودهل" و له‌شوێنی "شاسوار عه‌بدولواحید قادر"، له فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، "سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د"، سوێندى یاساییان خوارد.
دواتر ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆسته‌كانى سه‌رۆك و جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرایه‌وه، كاندیدى فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان "د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم" بوو، كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌سنیشان كرا تا لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، كاندیدی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ-ش بۆ ئه‌و پۆسته "سیپان سالم حه‌سه‌ن" بوو، هه‌روه‌ها كاندیدى پارتى دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش "هێمن ئه‌حمه‌د حه‌مه صالح هه‌ورامی" بوو، كاندیدی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ-ش "كاوه عوبدولقادر حه‌سه‌ن" بوو، بۆ پۆستى جێگرى دوومی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كاندیدی پێكهاته‌ی توركمان بۆ ئه‌و پۆسته "مونا نه‌بی" بوو، كاندیدی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ-ش بۆ ئه‌و پۆسته "مژده مه‌حمود" بوو.
پاشان له پرۆسه‌یه‌كى ده‌نگدانى نهێنیدا هه‌ریه‌ك له "د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم"، به 63 ده‌نگ بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و "هێمن ئه‌حمه‌د حه‌مه صالح هه‌ورامی"، به 68 ده‌نگ بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆكى په‌رله‌مان و "مونا نه‌بی"، به 60 ده‌نگ بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران، كه تیایدا 76 په‌رله‌مانتار به‌شداریی پرۆسه‌كه‌یان كرد، پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مانه‌وه پیرۆزباییان لێكرا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن له كاره‌كانیان و داواى له‌ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد بێنه شوێنى خۆیان.
پاشان "د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم"، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا به‌ناوی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان سوپاسی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد بۆ پێدانی متمانه پێیان بۆ له ئه‌ستۆ گرتنى ئه‌ركی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و رایگه‌یاند: دڵنیابن كه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بین به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه و به‌رپرسانه كارى په‌رله‌مانى ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا داوای له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد به زووترین كات نوێنه‌رانی خۆیان بۆ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و رایگه‌یاند: "په‌رله‌مان ناتوانێ ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات به‌بێ لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین تا رۆژی چوارشه‌مه نوێنه‌ره‌كانی خۆتان بۆ لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشان بكه‌ن و به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات لیژنه‌ی یاسایی دروستبكه‌ین و دواتر هه‌موو لیژنه‌كانی تریش دروست ده‌كه‌ین ئه‌و كاته‌ی كه له‌ده‌ستچووه قه‌ره‌بووی بكه‌ینه‌وه و په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بێت به‌هه‌موو پێكهاته جیاوازییه‌كانییه‌وه"، به‌مجۆره كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.