Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 09:52

لەسەدا 98ی په‌لاماره‌ کیمیاییه‌کانی سووریا له‌ لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراون

له‌ میانی هه‌شت ساڵی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا
کوردستان TV
100%

له‌ میانی هه‌شت ساڵی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا، لانیكه‌م 336 په‌لامار بە چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدراوه‌ و رێژه‌ی سه‌دا 98ی ئه‌و په‌لامارانه‌ له‌ لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

په‌یمانگای سیاسه‌تی رای گشتیی جیهان كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه‌، راپۆرتێكی له‌ژێر ناونیشانی، "هیچ شوێنێك نییه‌ بۆ خۆشاردنه‌وه‌: لۆجیکی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ سووریا"دا بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ به‌پشتیوانیی دارایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كراوه‌، ئه‌و په‌لاماره‌ كیمیاییانه‌ی له‌ لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ زاندراون.

به‌و پێیه‌ له‌ 2011ه‌وه‌ تا ئێستا، لانیكه‌م 336 په‌لامار بە چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدراوه‌ و رێژه‌ی سه‌دا 98ی په‌لاماره‌كان له‌ لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌. شه‌ش هێرشی كیمیاییش له‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

رێژه‌ی سه‌دا 90ی هێرشه‌كان، دوای هێرشه‌كانی مانگی ئابی 2013 ئه‌نجامدراون كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی رای گشتیی جیهانیی لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌  - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.