هێمن هەورامی رایگه‌یاند: ئێمە هەمیشە لەگەڵ گیانی پێکەوەبوون و تەبایی و گفتوگۆین، لەگەڵ ئەوەین کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.
پێش کۆبوونەوەی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، هێمن هەورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە 100% لە 18ی شوبات دەکرێت.
دەشڵێت پارتی و یەکێتی جگە لە رێککەوتن هیچ بەدیلێکی دیکەیان نییە، ده‌شڵێت: ئێمە هەمیشە لەگەڵ گیانی پێکەوەبوون و تەبایی و گفتوگۆین، لەگەڵ ئەوەین کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، پێمانوایە مادام پارتی و یەکێتی رۆژی 5ی 2 رێککەوتنێکیان واژۆکردووە، وەکو دوو هێزی گەورە و براوەی یەکەم و دووەم رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەکەی 18ی مانگ ئەنجامبدرێت، بۆیە ئێمە وەکو پارتی پابەندین بەوەی کۆبوونەوەی رۆژی 18ی مانگ دەکرێت و ئینشائەڵڵا دەشبینن لە 100% دەکرێت.
هێمن هه‌ورامی گووتی: كۆبوونه‌وه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و فراكسیۆنه‌كان چاوه‌ڕوانی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانیانن، سبه‌ینێ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا دانیشتنێكی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر ده‌بێت رێكبكه‌وین ، چونكه جگه له رێككه‌وتن هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه. بۆیه هه‌ر ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنرێت، كه فراكسیۆنه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ده‌یكه‌ن.
هێمن هەورامی، گوتیشی: سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پارتی و جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ پێكهاتەی توركمانە.
هەورامی ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێتی و پارتی لە 5ی شوباتی 2019 وەك دوو هێزی گەورەی براوە رێككەوتوون لەسەر بەرواری كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان. ئەوەشی روونكردەوە: وەكو پارتی لەگەڵ ئەوەین كۆبونەوەی 18ی ئەم مانگە بكرێـت و كۆبونەوەكەش دەكرێت.
لەبارەی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ، گووتی: پێمان خۆشە ئەمڕۆ واژۆ بكرێت، بەدڵنیاییشەوە ئەگەر بكەوێـتە دوای 18ی شوبات هەر واژۆ دەكرێت، چونكە ئێمە و یەكێتی جگە لە رێككەوتن هیچ بەدیلێكی ترمان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.